یەکێتیی ئەوروپا سزا ئابوورییەکانی سەر سووریا هەڵدەگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا گڵۆپی سەوزیان هەڵکرد بۆ لابردنی هەموو سزاكان سەر سووریا، ئەمەش وەک هەوڵێکی ئەم وڵاتانە سەیر دەکرێت لە پێناو یارمەتیدانی دیمەشق، كە لە ئێستا بە دۆخێكی ئابووریی سەخت پێدەپەڕێت.

ڕۆژی سێشەممە (20/ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئێڵ بی سی) بڵاویکردەوە، باڵیۆزی (27) وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا ڕێککەوتنێکی سەرەتاییان بۆ هەنگاوی هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکانی سەر یەکێتیی ئەوروپا دەستپێکردووە، کە دەبێت لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا لە برۆکسل بە فەرمی ڕابگەیێندرێت.

لە لایەکی ترەوە، کاجا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپادوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند، "هیوادارە وەزیرەکان لە کۆبوونەوەی برۆکسل بگەنە ڕێککەوتنێک لەسەر لابردنی سزاکانی ئابووری سەر سووریا".

کالاس دەشڵێت، "ئاشکرایە کە ئێمە دەمانەوێت کار و بژێوی ژیان بۆ هاووڵاتیان دابین بکرێت لە سووریا بۆ ئەوەی ببێتە وڵاتێکی سەقامگیرتر و بونیات بنرێتەوە".

بە گوێرەی زانیارییەکان، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بیر لە بڕیارێکی سیاسی دەکەنەوە بۆ لابردنی سزا ئابوورییەکان و لە هەمان کاتدا سزاکانی پەیوەست بە ڕژێمی ئەسەد دەهێڵنەوە و ڕێوشوێنی پێویستی بەرامبەر دەگرنەبەر، بەهۆی ئەوەی پەیوەستە بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین