ڕووسیا و ئۆکراینا دەست بە دانوستاندنەكان دەكەنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دوای ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ترەمپ و پوتین، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هەردوو وڵات بڕیاریان داوە دەستبەجێ دانوستاندنەكانیان دەست پێبكەنەوە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست.

ڕۆژی سێشەممە (20/ئایار/2025) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند مۆسکۆ و کیێڤ دەستبەجێ دانوستان دەستپێدەکەن بۆ ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە جەنگ کە چەندین ساڵە بەردەوامە.

لە بەرامبەردا، سەرۆکی ڕوسیا سوپاسی سەرۆکی ئەمەریکای کرد بۆ پشتیوانیکردن لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ ڕاستەوخۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و گوتی، ترەمپ ئاماژەی بە پشتیوانی ڕووسیا بۆ ئاشتی کردووە، بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە چۆن بەرەو ئاشتی هەنگاو بنرێت.

پوتین بە پەیامنێرانی گوت "ئێمە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ڕێککەوتووین کە ڕووسیا پێشنیار دەکات و ئامادەیە لەگەڵ ئۆکراینا کار بکات لەسەر یاداشتنامەیەک سەبارەت بە رێککەوتنی ئاشتی لە داهاتوودا، کە ژمارەیەک بنەما دیاری دەکات، بۆ نموونە بنەماکانی چارەسەر و کاتی رێککەوتنی ئاشتی."

پوتین دووپاتی دەکاتەوە، "ئەگەر ڕێککەوتنی گونجاو ڕابگەیەنرێت ئەوا ئاگربەست ڕادەگەیێندرێت و گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا هیوا بەخش دەبێت و ئەنجامی باشی دەبێت".

جێگەی ئاماژە پێدانە، سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی بەریتانیا و ئەوروپا هەوڵەکانی خۆی چڕ کردووەتەوە لە پێناو گەیشتنی ڕووسیا و ئۆکراینا بە ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان هەردوو وڵات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین