خامنەیی: ئێران چاوەڕێی مۆڵەت ناکات بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم ئێران

نوچە نێت

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لە بەرپرسانی ئەمەریکا کرد کە خۆیان لە بانگەشەی بێ بنەما بەدوور بگرن و دووپاتی کردەوە، "ئێران داوای مۆڵەت لە کەس ناکات بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم.

ڕۆژی سێشەممە (20/ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، هەموو لێدوانەکانی نوێنەرانی ئەمەریکا دەربارەی ڕێگەدان بە ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم ڕەتدەکەینەوە، ئەوان هەڵەیەکی گەورە دەکەن، چونکە هیچ کەسێک چاوەڕێی مۆڵەتی ئەوان ناکات.

خامنەیی دەشڵێت، کۆماری ئیسلامی سیاسەت و شێوازەکانی خۆی پەیڕەو دەکات و ڕای گشتی ئاگادار دەکاتەوە سەبارەت بە پیتاندنی یۆڕانیۆم.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هەرچەندە دانووستاندنی ناڕاستەوخۆ ئەنجامدرا بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو و داهاتووش هێشتا نادیارە.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە چوار گەڕی دانیشتنی دانووستاندنی نێوان ئێران و ئەمەریکا بەڕێوەچووە، لە دوایین دانیشتندا وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "ڕۆژێکی سەختمان لەگەڵ ئەمەریکا بەڕێکرد".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین