سووریا پێشوازی لە بڕیارەكەی یەکێتیی ئەوروپا دەکات بۆ لابردنی سزاکان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، پێشوازی لە هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکانی وڵاتەکەمان لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە دەکەین، ئەم بڕیارە سەرکەوتنێکی مێژووییە بۆ وڵاتەکەمان.

ڕۆژی چوارشەممە (21/ئایار/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا سەبارەت بە بڕیاری یەکێتیی ئەوروپا بۆ هەڵکردنی گڵؤپی سەوز بۆ سزا ئابوورییەکانی سەر سووریا ڕایگەیاند، "بەهۆی بڕیرەکەوە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ سووریا دەگەڕێتەوە".

وەزیری دەرەوەی سووریا دەشڵێت، پێشوازی لە بڕیارەکەی دوێنی سێشەممەی یەکێتیی ئەوروپا دەکەین بۆ لابردنی سزا ئابوورییەکانی سەر وڵاتەکەمان و بڕیارەکەی بە دەستکەوتێکی مێژوویی نوێ بۆ گەلی سووریا ناوبرد.

شەیبانی دووپاتی دەکاتەوە، "ئێمە لەگەڵ گەلەکەمان سەرکەوتنێکی مێژوویمان بەدەست هێنا لە ڕێگەی لابردنی سزاکانی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر سووریا، سوپاسی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا و هەموو لایەنە بەشداربووەکانی کرد".

جێگەی ئاماژە پێدانە، دوێنێ سێشەممە (2025-5-20) کاجا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ بڕیارمان دا سزا ئابوورییەکان لەسەر سووریا هەڵبگیرێت. ئێمە دەمانەوێت یارمەتی گەلی سووریا بدەین بۆ بنیاتنانەوەی سووریایەکی نوێ، گشتگیر و ئاشتیخواز."

هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کار دەکەین بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە لابردنی سزاکانی سەر سووریا، ئەمەریکا لە (1979)وە دەستی کرد بە سەپاندنی سزاکان بەسەر سووریا و دوای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی سووریا لە (2011) دا سزاکانی بە شێوەیەکی بەرچاو فراوانتر کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین