پاپای ڤاتیکان داوای هەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر غەززە دەكات
نوچە نێت: تایبەت
ئا: سنوور یاسین
ڕۆژی چوارشەممە (21/ئایار/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، پاپا لیۆ، پاپای ڤاتیکان لە کۆبونەوەی هەفتانەی خۆی ڕایگەیاند،"من داواکاری خۆم دووپات دەکەمەوە بۆ ڕێگەدان بە هاتنە ناوەوەی یارمەتی مرۆیی دادپەروەرانە و کۆتاییهێنان بە جەنگەکان، چونکە بارودۆخی مرۆیی زۆر خراپە و منداڵان، ئافرەتان و بەساڵاچووان قوربانی سەرەکین لەم پرسەدا.
دوای کۆچی دوایی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، پاپا لیۆ بوو بە پاپای ڤاتیکان لە یەکەم پەیامی یەکشەممەیدا لە (11)ی ئایاردا، پاپای نوێ داوای ئاگربەستی دەستبەجێ و ئازادکردنی هەموو بارمتەکانی ئیسرائیلی کرد کە لەلایەن حەماسەوە دەستگیرکراون.
دوێنێ سێشەممە کیەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، "حکومەتەکەی گفتوگۆی بازرگانی ئازادی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگرتووە و باڵیۆزی ئیسرائیلی لە بەریتانیا بانگهێشت کردووە بۆ قسەکردن سەبارەت بە بارودۆخی غەزە".
لە بەرامبەردا، ئیسرائیل دەڵێت پلانی هەیە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حەماس چڕتر بکاتەوە و تەواوی غەزە کۆنترۆڵ بکات کە بەهۆی شەڕی ئاسمانی و زەمینی ئیسرائیلەوە وێران بووە لە تشرینی یەکەمی ()وە کە حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل.
ڕۆژی چوارشەممە (21/ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات دەربارەی (14) هەزار منداڵ کە مەترسی مردنیان لەسەرە بە لە زووترین کاتدا بەهۆی ئەوەی بێبەشن لە یارمەتییە مرۆییەکان.
نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتی دەکەنەوە، کە ئەگەر یارمەتی مرۆیی دەستبەجێ نەگەیەنرێتە غەزە لە ماوەی (48) کاتژمێری داهاتوودا ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان گیان لەدەستدەدەن.
تۆم فلێچەر، بەرپرسی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لە مەترسی بارودۆخەکە کردەوە و گوتی، "هەزاران بارهەڵگری فریاگوزاری کە شیری منداڵان و پێداویستییە خۆراکییە پێویستەکانیان هەڵگرتوە ئامادەن بۆ چوونە ناو غەزە، بەڵام بەهۆی ڕێگریکردن لەلایەن ئیسرائیلەوە نەیانتوانیوە بیگەیێننە دەست هاووڵاتیان".
ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ئێستا لە هەر پێنج فەڵەستینییەک یەکێک لە غەزە ڕووبەڕووی برسێتی دەبێتەوە و نزیکەی (71) هەزار منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ مەترسی بەدخۆراکییان لەسەرە.
دوو شەو لەمەوبەر ئیسرائیل ڕێگەی بە کاروانێکی بچووکی پێنج ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری دا لە باشووری غەزە تێپەڕ بن وەک یەکەم حالەتی گەیاندنی خۆراکی منداڵ و کەلوپەلی گرنگ لە ماوەی نزیکەی سێ مانگی ڕابردوودا.
گرنگە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت قەیرانی مرۆیی لە غەززە لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە زیاتر بووە، بە تایبەتی کاتێک ئیسرائیل هێنانە ناوەوەی خۆراک، دەرمان و سووتەمەنی بۆ ناو ناوچەکە قەدەغە کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment