پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی یۆنان  لە بێ هەڵوێستی حکومەتەکەیان بەرامبەر ئیسرائیل نارازیین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

هێرشەکانی بەم دواییانەی ئیسرائیل وایکرد وڵاتانی ئەوروپا لە دژی بوەستنەوە، هەرچەندە یۆنان و ئیسرائیل پەیوەندییەکی پتەوییان هەیە، بەڵام لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی یۆنان رەخنە لە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان دەگرن و دەڵێت حکومەت هاوبەشی دڕندەیی و کۆمەڵکوژیی سەر غەززەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (22/ئایار/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی یۆنان بە تایبەت وەزیرانی پارتی چەپ حکومەت بە لایەنگری جینۆساید لە غەززە ناوبردوو و دەشڵێن، میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیران هاوبەشێکی روونی دڕندەیی سەدەی ئێستادایە کە تەنانەت هیچ لێدوانێکیان نەبوو بۆ پاڵپشتیکردنی بڕیاری پێداچووونەوەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ دژی ئیسرائیل.

لەکاتێکدا فشارە نێودەوڵەتییەکان ڕوو لە زیادبوونە بەرامبەر بە حکومەتی ناتانیاهۆ بەهۆی هێرشەکانی بەم دواییەی سەر فەلەستین، یۆنان وەک وڵاتێکی ئەورووپا بێدەنگی هەلبژاردووە ئەمەش بۆتە نارەزاییەتی زۆر لەلایەن پارتە سیاسیەکانی ئەو وڵاتە دژی حوکمەتەکەیان.

نیکۆس ئەندرۆلاکیس سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی یۆنان ئاماژەی بەوە کردووە، "بێدەنگی حکومەت لەم ڕووداوانە هەڵوێستی وڵاتەکەمان لە ئاستی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات، ئەرکی سەرەکی ئێمە بەرامبەر بە هاوڵاتیانمان دەبێت بەردەوام رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ بگرین."

پارتی چەپ بەهەمان شێوە لە دژی حکومەت دەڵێت، "یۆنان کەمینەیەکی پەشیمانە، ئەم هەڵوێستە ئاماژەیەکی شەرمەزرکەرانەی ئەوروپا و نێودەوڵەتییە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین