کچێک لە لایەن براکەیەوە کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کچیکی گەنج بە فیشەک لە لایەن براکەیەوە دەکوژرێت، چەند کاتژمێریک دوای کوشتنی خۆی رادەستی پۆلیس دەکات.

ڕۆژی (23/ئایار/2025) کچیکی تەمەن 22ساڵ لە لایەن برا هەژدەسالەکەیەوە بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی دەهێنرێت.

بە پێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە کاتژمێر نۆی شەو لە گوندێکی سنوری پارێزگای هەولێر ڕوویداوە، کوڕەکە تەمەنی 18 ساڵە، خوشکە 22 ساڵەکەی بە ناوی (ئ.س.ج) بە فیشەک لە ناو ماڵی خۆیان کوشتووە. دوای چەند کاتژمێرێک خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.

بە پێێ ڕاگەیێندراوی پۆلیسی هەولێر، دۆسیەی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە جگە لە بکوژ باوکی کچەکەش دەستگیرکراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین