کچێکی گەنج خۆی دەکوژێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

دوای ئەوەی دایک و باوکی بە ڕووداوی ئۆتۆمبیل گیان لە دەست دەدەن، بڕیاری خۆکوشتن دەدات، بەر لەوە نامەیەک بۆ هاوڕێکەی دەنێرێت.

ڕۆژی هەینی (23/ئایار/2025) کچێکی گەنجی خەڵکی شاری بۆکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، دوای ئەوەی نامەیەک بۆ هاوڕێکەی دەنێرێت و دەنووسێت "خۆم دەکوژم" کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.

بە پێی زانیارییەکان، چەند مانگێک لەمەوبەر دایک و باوکی ئەو کچە بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەستداوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر شادی دەبێت و تووشی نەخۆشی خەمۆکی دەبێت، بەم هۆیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.

کچەکە ناوی (شادی ئەیوبی)یە خەڵکی شاری بۆکانە، بە پێی قسەی هاوڕێکەی دوای ئەوەی نامەی شادی پێدەگات دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتن ئاگاداردەکاتەوەو دەچن بۆ ماڵی شادی، بەڵام کاتێک دەگەنە ماڵەکە ئەو خۆی کوشتووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین