ترەمپ بە یەک هەڕەشە لە ئەوروپا نرخی زێری بەشێویەکی بەرچاو بەرزکردەوە ئابووری جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئەمەریکا بەیەک هەڕەشەی زیاد کردنی باج بۆ سەر یەکێتیی ئەوروپا و کۆمپانیای ئەپل بازارەکانی جیهانی هەژاند، ئەو هەڕەشەیە وایکرد نرخی زێر بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە و هەروەها دۆلاریش دابەزی و لەنێو بازرگانان نادڵنیایەکی زۆر دروستبووە.

ئەمڕۆ شەممە (24/ئایار/2025) ماڵپەڕی (حووریەت) بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دوێنێ هەڕەشەی سەپاندنی سزای لە یەکێتی ئەوروپا و کۆمپانیای بەناوبانگی ئەپل کرد، ئەمەش وایکرد دووبارە بازرگانان ترسیان لا دروست بێت و نرخی زێریش بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لەبەرزبوونەوە کرد و بەهای دۆلاریش دابەزی.

سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرای کرد، لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا نەگەیشتونە ڕێککەوتنێک و سەرەتای مانگی داهاتوو پێناسی گومرگی (%50) بەسەر یەکێتی ئەوروپا دەسەپێنێت.

سەبارەت بە سزاکانی سەر کۆمپانیای ئەپلیش دەڵێت، پێویستە ئەپل بەرهەمەکانی لەنێو خۆی ئەمەریکا بەرهەمبهێنێت، ئەگەر ئەمە جێبەجێ نەکات بەرێژەی (%25) پێناسی گورگی بەسەر دەسەپێنین.

جێگەی ئاماژە پێدانە، دوێنێ هەینی هەر ئۆنسەیەک زێر (58) دۆلای هاتە سەر و نرخەکەی بەرزبۆوە بۆ سێ هەزار و (358) دۆلار  و لە بازارەکان بەم نرخە نوێیە مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها لە هەفتەی رابردووەوە نرخی یەک ئۆنسەی زێر (141) دۆلار بەرزبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین