بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل ژمارەی کوژراوانی خەڵکی غەززە روو لە هەڵکشانە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لەدوای دەستپێکردنی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بەشێوەی زەمینیی بۆ سەر کەرتی غەززە، كە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە، تەنیا لە (24) کاتژمێری رابردوو (79) کەس گیانیان لە دەستداوە و (211) کەسیش برینداربوونە.

ئەمڕۆ شەممە (24/ئایار/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لە ساڵی (2023) بۆ سەر کەرتی غەززە دەستیپێکرد، تەنیا لە (24) کاتژمێری ڕابردوو (79) کەس گیانیان لەدەستداوە و (211) کەسیش بەهۆی برینداربوونیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوەن.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی نوسراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین کە تێیدا ژمارەی گیانلەدەستدان و بریندارانی کەرتی غەززەی بڵاوکردۆتەوە و رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل تاوەکو ئێستا (53) هەزار و (901) کەس گیانیان لەدەستداوە و تادێت ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەکە روو لە بەرزبوونەوە دەکات.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، لە (19) مانگی یەکی (2025) سوپای ئیسرائیل ئاگربەستی لەگەڵ حەماس شکاند، لە (18) ئایار تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل (3) هەزار و (747) فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە و  (10) هەزار و پێنج سەد و پەنجا و دوو کەسیش برینداربوونەوە.

هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، هەریەک لە وڵاتانی بەریتانیا و فەرەنسا و کەنەدا هۆشدارییان دایە ئیسرائیل کە هێرشەکانیان سنووردار بکەن و هاوکارییەکان نەوەستێنێت، ئەگەرنا کاردانەوەیان دەبێت، جگە لەمەش چەند سەرچاوەیەکی ئەمەریکی دەڵێن، دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە ئەگەر شەڕ له‌ دژی غه‌ززه‌ ڕانه‌گرێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل تێک دەدەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین