چەندین زیندانی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ئاڵوگۆڕكران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

یەکەم قۆناغی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ئەنجامدرا، هەردوو وڵات پابەند بوون بە هەنگاوەکانیان و چەندین سەرباز و هاووڵاتی سڤیل ئازاد کران.

ڕۆژی شەممە (24/ئایار/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیان کرد بە ئاڵوگۆڕی زیندانیان و ئاڵوگۆڕکردنی سەدان سەرباز و هاووڵاتیانی سڤیل وەکو قۆناغی یەکەم. ڤلادیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، لە قۆناغی یەکەمی ئاڵوگۆڕەکە (390) ئۆکراینی گەڕێندرانەوە کە سەرباز و سڤیلی تێدابوو و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی هەفتەدا ژمارەیەکی تریش ئازاد بکرێن کە دەبێتە گەورەترین ئاڵوگۆڕ لە جەنگەکەدا.

لە بەرامبەردا، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا دەڵێت سەبارەت بە پرۆسەی ئاڵوگۆڕكردنەكە ئاماژەی بەوەدا، "هەمان ژمارەیان لە ئۆکرایناوە پێگەیشتووە."

جێگەی ئاماژە پێدانە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هەواڵی ئازادکردنی زیندانییەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ڕووسیا و ئۆکراینا ئاڵوگۆڕێکی گەورەیان ئەنجامداوە و بەم زووانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

هەفتەی رابردوو کیێڤ و مۆسکۆ لە ئەستەنبوڵ ڕێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی هەزار زیندانی لە هەردوولاوە لە یەکەم گفتوگۆی ئاشتی ڕاستەوخۆ لەوەتەی سەرەتای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە (2022).

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین