هێڵی ئاسمانی بەریتانیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل درێژکردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

هێڵی ئاسمانی بەریتانیا بڕیاری هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانەکانی بۆ ئیسرائیل تا (31)ی تەمموز درێژکردەوە. هاوکات چەند هێڵێکی تریش بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکانیان بۆ ئەم وڵاتە داوە.

ڕۆژی یەکشەممە (25/ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، جارێکی تر هێڵی ئاسمانی بەریتانیا هەموو گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت، بڕیارەکە تا کۆتایی مانگی تەمموزی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

جێگەی ئاماژە پێدانە، دوای هێرشی مووشەکی بالیستیکی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە (4)ی ئایار زۆربەی هێڵە ئاسمانییە بیانییە جیاوازەکان گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگرت.

سیستەمی دژە مووشەکی ئیسرائیل شکستی هێنا لە ڕێگریکردن لەو مووشەکی بالیستیکییەی کە لە نزیک تاوەرێکی چاودێری نزیک لە تێرمینالی سەرەکی فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە تەلئەبیب کەوتووە.

لێرەدا گرنگە تیشک بخرێتە سەر ئەوەی هێزەکانی یەمەن لە مانگی تشرینی دووەمی (2023)وە سەدان هێرشی مووشەکییان کردە سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکان و کەشتییەکانی سەر بە ئیسرائیل لە دەریای سوور.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین