زێلێنسکی: بێدەنگی ئەمەریکا بەرامبەر پوتین زیاتر بەهێز دەکات
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (25/ئایار/2025) ئاژانسی (T24) بڵاویکردەوە، رووسیا لەو چەند ڕۆژەی رابردوو بەشێوەیەکی زۆر چڕ هێرشەکانی بۆسەر ئۆکراینا دەستپێکردووە، سوپای ئۆکراینا ڕایگەیاند، تەنیا دوێنێ شەو (367) هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفرۆکەوانی بۆ سەرانسەری وڵات لەلایەن ڕووسیاوە ئەنجام دراوە، نزیکەی (12) کەس گیانیان لەدەستداوە و لەنێویاندا سێ منداڵ هەیە و بە دەیان کەسیش برینداربوونە.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا سەبارەت بەو هێرشە چڕانەی شەوی رابردوو ڕایگەیاند، ڕووسیا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات و لە هێرشەکاندا خەڵکی مەدەنی کردۆتە ئامانج.
زێلێنسکی بەهۆی بێدەنگی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا بەرانبەر بە هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا گلەیی دەکات و دەڵێت، دەبێ بێدەنگی بشکێنن چونکە ئەمە وادەکات پوتیین بەهێزتر بێت و زیاتر هێرش بکاتە سەرمان. پێویستە فشارەکان و سزاکانی سەر ڕووسیا توندتر بکرێت.
لەلایەکی تر ڕووسیا ئاماژەی بەوەکردووە، کە شەوی ڕابردوو ئۆکراینا (110) هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ناو شاری مۆسکۆ ئەنجام داوە و وەڵامی زۆربەی هێرشەکانمان داوەتەوە و زایانی گیانی نەبووە.
جێگەی ئاماژە پێدانە، هەردوو شاندنی ئۆکراینا و ڕووسیا لە دوای ڕێککەوتنیان لە ئەستەنبۆڵ، دوێنێ بە سێ قۆناغ (1000) دیلیان ئاڵوگۆر کرد، هەروەها دۆناڵد ترەمپ لەدوای پەیوەندیکردنی بە پۆتیین گوتی، کۆبوونەوەکەمان ئەرێنێ بووە و دانوستاندنەکان دەست پێدەکەنەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment