سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى كونسوڵى گشتیى هه‌نگاریا ده‌كات کوردستانی

نوچە نێت

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (25/ئایار/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوایى و به‌كۆتاهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازیی له‌ ئاتیلا تۆت، كونسوڵى گشتیى هه‌نگاریا له‌ هه‌رێمى كوردستان، كرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له‌ كۆبوونەوەكەدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "وێڕاى سوپاسكردنى به‌ڕێز تۆت بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست."

لاى خۆیه‌وه‌ كونسوڵى گشتیى هه‌نگاریا، "سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیریى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان لە سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌یدا دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، نیشان دا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین