ئۆكراینا لە هەوڵێكی کوشتنی سەرۆکی ڕووسیا  شكست دەهێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاشكرای دەكات، لەمانگەدا چەندین جار لەلایەن ئۆکرایناوە هەوڵی کوشتنی سەرۆکی ڕووسیا دراوە، بەڵام توانیومانە بەرپەرچی هێرشەکان بدەینەوە و چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازی ئۆکراینا تێکبشکێنن.

تا دێت ناکۆکییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا زیاتر دەبێت، لە دوایین زانیاریدا ڕووسیا ڕایدەگەیێنێت، "لەلایەن ئۆکرایناوە هەوڵی کوشتنی سەرۆکی وڵاتەکەمان دراوە".

ڕۆژی یەکشەممە (25/ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئێکسپرێس) بڵاویکردەوە، رووسیا ئۆکراینا تۆمەتبار دەکات بە هەوڵدان بۆ کوشتنی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە کاتێکدا پوتین ویستوویەتی سەردانێک ناوچەی کورسک بکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، هەفتەی رابردوو ئۆکراینا هەوڵێکی داوە بۆ تەقاندنەوەی هەلیکۆپتەری ڤلادیمیر پوتین لە ئاسمانەوە بەسەر هەرێمی کورسک. جەنەراڵ یوری داشکین دەڵێت، هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەربازی لەو کاتەدا ئەنجامدراوە کە سەرۆکی ڕووسیا ئامانجی بووە سەردانی ناوچەی کورسک بکات بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی ناوچەکە.

پێشتر ڕاگەیێندرابوو کە گەشتەکەی پوتین بۆ هەرێمی کورسک لە (20)ی ئایار ئەنجامدراوە، بەڵام لەم ماوەیەدا کە پوتین لە ناوچەی کورسک بووە، ئۆکراینا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشێکی بێ وێنەی ئەنجامداوە، گروپی بەرگری ئاسمانی لەم ناوچەیەدا (46) فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازی ئۆکرانییان تێکشکاندووە.

ناوچەی کورسک هاوسنوورە لەگەڵ ئۆکراینا و ناوچەیەکی بچووک هێشتا لەلایەن هێزەکانی کیێڤەوە داگیرکراوە دوای ئەوەی لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا هێرشێکی سەرسوڕهێنەریان ئەنجام دا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین