وڵاتانی ئەوروپا بە چەكی ئەمەریكی پشتیوانی لە ئۆكراینا دەكەن
نوچە نێت
ڕۆژی یەکشەممە (25/ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) ڕاپۆرتێكیی بڵاویکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەكات، یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا هەوڵ دەدەن واشنتۆن ڕازی بکەن بە هاوکاری کردنی ئۆکراینا. سەرکردەکانی ئەوروپای ڕۆژئاوا بەدواداچوون بۆ ئەگەری کڕینی چەکی ئەمەریکی و پێدانی بە ئۆکراینا دەکەن، ئەم هەوڵانەش دوای ئەوە دێت کە گواستنەوەی چەک لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ ئۆکراینا لە سەرەتای کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە وەستاوە.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە، "ئەگەر گفتوگۆکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ بە ناوبژیوانی ئەمەریکا هیچ ئەنجامێکی گرنگ و ئەرێنی بەدەست نەهێنن، واشنتن دەتوانێت لە ململانێی ئۆکراینا بکشێتەوە و پرسەکە وەک بابەتێکی ئەوروپا بەجێهێڵێت".
ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، "پێشنیاری کڕینی چەک لە ئەمەریکا بۆ ئۆکراینا لە پێناو بەردەوام بوون لە جەنگ لەگەڵ ڕوسیا لەلایەن یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا متمانەی زیاتری بەدەست هێناوە".
لە سەرەتای ئەم مانگەدا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، "فەڕەنسا سنووری هەیە لە توانای دابینکردنی چەکی بەرهەمهێنراوی ناوخۆیی بۆ ئۆکراینا بەهۆی پێویستییەکانی وڵاتەکەمانەوە".
گرنگە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت، لە مانگی ئاداری (2024) جۆزێپ بۆڕێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا باسی فشاری سەر کۆگاکانی چەکی یەکێتیی ئەوروپای کرد و ئاماژەی بەوەدا، "پاش دوو ساڵ لە پاڵپشتی سەربازی بۆ کیێڤ، توانای کۆگاکان کەمیکردووە، پیشەسازی بەرگری ئەوروپا تەنها (٪40)ی پێداویستییەکانی خۆی دابین دەکات.
لە کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە، دۆنالد ترەمپ بووەتەوە بە سەرۆکی ئەمەریکا و هیچ پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکراینا ڕانەگەیاندووە.
مۆسکۆ بەردەوام هۆشداری داوە لەوەی ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا ئامانجە سەربازییەکانی ناوەستێنێت بەڵکو درێژە بە جەنگەکە دەدات و مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی ناتۆ زیاد دەکات.
هاوکات سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ ئاشتی دەوێت، بە پێچەوانەی ئەوروپای ڕۆژئاوا کە دەیەوێت جەنگەکە درێژە پێبدات. شەممەی ڕابردووش، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ویستی ئاشتی لەلایەن ڕووسیاوە دووپات کردەوە بە پێچەوانەی هێرشە بەردەوامەکانی ئۆکراینا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment