بەهۆی هەڕەشەکردنەوە دەستگیرکرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

دوای ئەوەی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ لە کچێک دەکات، کچەکە سکاڵای لەسەر تۆماردەکات، لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە( 26/ئایار/2025) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی کەسی کردبوو.

بە پێی ڕاگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی بازیان سکاڵای تۆمارکرد، کە لەلایەن کەسێکەوە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی کەسی لێکراوە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن بنکەی  پۆلیسی بازیانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

لە ڕاگەیێندراوەرکەی پۆلیسدا هاتووە: لە ئێستادا تۆمەتبار (س، ئ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە. پێشتریش چەندین سکاڵای لەم جۆرە لە لایەن کچانەوە تۆمارکراون، کە هەڕەشەی بلاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆیان لێکراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین