سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری گشتی و شاندێكى FAO كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (26/ئایار/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی باڵاى ڕێکخراوی خۆراك و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO)، بە سەرۆکایەتیی شو دۆنیو، بەڕێوەبەری گشتیى ڕێكخراوه‌كه‌، كرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو و سه‌یوان بارزانى، باڵیۆزى عێراق له‌ ئیتاڵیا و باڵیۆزى عێراق له‌ ڕێكخراوى FAO ئاماده‌ى بوون، "بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک و سەرچاوە ئاوییەکان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنیەتیی كاریگه‌ریى گۆڕانى ئاووهه‌وا و به‌بیابانبوون و كه‌مئاوى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كانى به‌رده‌م كشتوكاڵ و ئاو و خۆراك، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینی بۆ كار و به‌رنامه‌كانى ڕێکخراوه‌كه‌ لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی و ڕۆڵی لە جێبەجێکردنی پرۆژەكانى گەشەپێدان و بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراک، به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كار و به‌رنامه‌كانى FAO دووپات كرده‌وه‌.

لای خۆیەوە، دۆنیو سوپاسی ڕێکخراوەکەی بۆ گرنگیدانی هەرێمى كوردستان بە کەرتی کشتوکاڵ دەربڕی، هەروەها ئامادەییی فاوی بۆ فراوانکردنی بوارەکانی هاوکاری و جێبەجێکردنی بەرنامە ستراتیژییەکان دووپات کردەوە کە خزمەت بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لە هەرێمى كوردستان دەکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین