ئەنجێلا مێرکل: ئەگەری هەیە یەکێتیی ئەوروپا هەڵبوەشێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا هۆشداری تووند دەدات و دەڵێت، "تووندترکردنی سیاسەتەکانی کۆچبەران و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی ئەوروپا".

ئەمڕۆ دووشەممە (26/ئایار/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، ئەنجێلا مێرکل، ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، "ئاسان نییە بتوانین بەرەنگاری کۆچبەری نایاسایی ببینەوە لەسەر سنووری ئەڵمانیا و نەمسا لەلایەک و سنووری ئەڵمانیا و پۆڵەندا لە لایەکی تر من هەمیشە داکۆکیم لە چارەسەرییەکان بۆ ئەوروپا کردووەتەوە".

ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا دەشڵێت، "ئەم سیاسەتە نوێیە کە لە سەرەتای ئەم مانگە لەلایەن ئەلیکساندەر دۆبریندت، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا پێشکەش کراوە داوا دەکات پەنابەرێتی لە هەموو سنوورە وشکانییەکانی ئەڵمانیا قەدەغە بکرێت، ئەگەرچی منداڵان و ئافرەتانی دووگیان و بەساڵاچووان ناگرێتەوە، بەڵام سیاسەتێکی هەڕەشە لێکراوە".

مێرکڵ دووپاتی دەکاتەوە، بەم هەنگاوە هەڕەشە لە ئازادی هاتوچۆ دەکرێت لەناو یەکێتیی ئەوروپا و یەکپارچەیی ناوچەی شینگن کە ڕێگە بە گەشتکردن دەدات بە بێ ڤیزا، هەر چاکسازییەک لە کۆچبەران و گەشتکردن دەبێت لەسەر ئاستی تەواوی یەکێتیی ئەوروپا ڕێک بخرێت، بە پێچەوانەیە ئەوروپا وێران دەبێت".

پێویستە باس لەوە بکرێت، چەندین ساڵە ئەڵمانیا باشترین شوێنی پەنابەرانە لە یەکێتیی ئەوروپا. بەگوێرەی ئامارەکانی یەکێتییەکە لە (2023) دا زیاتر لە (237) هەزار داواکاری پەنابەرێتی وەرگرتووە کە نزیکەی یەک لەسەر سێی کۆی داواکارییەکان دەکات لە یەکێتیی ئەوروپا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین