دەوڵەت باخچەلی لەبەر دەرگا پێشوازی لە شاندی ئیمراڵی کرد تورکیە

نوچە نێت

شاندی ئیمراڵی لە چوارچێوەی سەردانەکانیان بۆلای لایەنە سیاسیەکانی تورکیا ئەمڕۆ لەگەڵ پارتی مەهەپە کۆبوونەوە و لەلایەن دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە دەرگا پێشوازییان لێکرا. دەم پارتی سەبارەت بە کۆبوونەوەکەیان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێن، "کۆبوونەوەی لوتکەیمان زۆر ئەرێنی بوو، گفتوگۆمان لەبارەی چەند بابەتێکی گرینگ ئەنجامدا."

ئەمڕۆ سێشەممە (27/ئایار/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، لەدوای بڕیاری کۆنگرەی پەکەکە کە تێیدا بڕیاری هەڵوەشادنەوەیان و کۆتایهێنان بە خەباتی چەکدارایین، جارێکی تر شاندی دەم پارتی گەڕانەوە ئیمراڵی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە. لە دوای ئەمەش بۆ جاری سێیەم سەردانەکانیان بۆلای لایەنە سیاسیەکانی تورکیا دەستپێکردەوە و ئەمڕۆش سەردانی مەهەپەیان کردوو لەلایەن دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە دەرگا پێشوازییان لێکرا.

دەم پارتی کۆبوونەوەکەیان بە لوتکە ناو دەبات و دەڵێن تارادەیەکی زۆر باش لە کەشێکی ئارام و ئەرێنی بووە، هەروەها لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، "کۆبونەوەیەکی بنیاتنەر مان ئەنجامدا سەبارەی بە پێشهاتەکانی تورکیا و ناوچەکەمان، لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی بڕیاری کۆنگرەی (12)ـی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە و چەکدانان و سەردانەکەمان بۆ ئیمراڵی و کۆبوونەوەمان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد."

شاندی ئیمراڵی دەشڵێت، "تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتی بووە لە باس کردنی چەند پرسێک وەک هەنگاوەکانی پێشخستنی پرۆسەکە و ئەو ڕۆڵەی کە لەمەوبەدوا کە پێویستە پەرلەمان بیگێرێت و دەستپێشخەرییە نوێکانی وەزارەتی دادوەری و کۆمسیۆن و دامەزراندنی دەستوری نوێ لە پەرلەمان."

دەم پارتی ڕایانگەیاندووە، "جەختمان لە دامەزراندنی کۆمسیۆنێکی تەواو رێگە پێدراو لە چوارچێوەی پەرلەمانی تورکیا  کردۆتەوە کە هاوشێوەی ئەوەی بەرێز باخچەلی پێشنیازی بۆ کردووە، جگەلەمەش دوامان کرد میتۆدێک پەسەند بکرێت کە بتوانرێت هەموو لایەنەکان بە چالاکییەکانیان بەشداری پرۆسەکە بکەن."

دەم پارتی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە سبەی لە چوارچێوەی بەردەوامی کۆبوونەوەکانیان لە پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ ئەکپارتی کۆدەبنەوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین