یونامی کۆتایی بە کارەکانی لە عێراق دەهێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

هەنگاوەکانی کۆتایی هێنان بە کارەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق زیاتر دەبێت، لەو بارەیەوە بارەگای یونامی لە نەینەوا ڕادەستی حکومەتی عێراق کرایەوە.

ڕۆژی چوارشەممە (28/ئایار/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، باسم عەواد، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، "ڕادەستکردنی بارەگای یونامی لە نەینەوا هاوتایە لەگەڵ رێککەوتنێکی دوولایەنە کە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دراوە".

عەوادی دووپاتی دەکاتەوە، "چاوەڕوان دەکرێت گواستنەوەی بارەگای تریشی بەدوادابێت، ستایشی هاوکارییەکانی نێردراوەکە دەکەین بۆ هەوڵەکانی لە عێراق بۆ چاککردنەوەی وڵاتەکە شەڕ".

گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەشڵێت، پابەندبوونی بەغدا بۆ بەردەوامبوون لە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە مرۆیی و گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپات دەکەینەوە. ئەم پەرەسەندنەش جێبەجێکردنی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە داواکاری عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی یونامی ئەمساڵ لە عێراق پەسەند کردووە.

بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ ئەرکی یونامی لە عێراق کۆتایی بێت، ڕادەستیکردنی ئەم بارەگایەش دووپاتی دەستپێکردنی هەنگاوەکان بۆ کۆتایی هێنانی ئەرکەکەیان پشتڕاست دەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین