حەماس و ئەمەریکا لە سەر گۆڕینەوەی دیلەکان ڕێککەوتن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

حەماس بە فەرمی ڕایگەیاند، لەگەڵ نوێنەری ئەمەریکا ڕێککەوتوون لەسەر ئازادکردنی (10) بارمتەی ئیسرائیل و چەند تەرمێکی سەربازانی ئیسرائیل بەرامبەر بە ئازادکردنی چەند بەندکراوێکی فەلەستینی.

ئەمڕۆ چوارشەممە (28/ئایار/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی بەردەوامی هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ گۆرینەوەی بارمتەکانی ئیسرائیل، حەماس ڕایگەیاند، لەگەڵ ویتکۆف نوێنەری مەریکا گەیشتووینەتە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرپرسانی حەماس دەڵێت، ڕێککەتنەکە پێکهاتووە لە ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە و کشانەوەی سوپای ئیسرائیل و دامەزراندنی لیژنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە.

جگە لەمەش حەماس باسی ژمارەی گۆرینەوەی بارمتەکانی کردووە و ئاماژەی بەوەداوە، لەگەڵ ئەمەریکا ڕێککەوتوین لەسەر ئازادکردنی (10) بارمتەی ئیسرائیل و چەند تەرمێک بەرامبەر بە ئازادکردنی چەند بەندکراوێکی فەلەستینی.

بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن ئیسرائیلەوە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە بە فەرمی ڕانەگەیێندراوە، بەڵام سەرچاوە دیپلۆماسیەکانی ناوچەکە رایانگەیاندووە، کە بە فشارەکانی ئەمەریکا هەردوو لایەن لەم چەند ڕۆژانەی رابردوو بە چڕی کۆبوونەوەی بەردەوامییان ئەنجام داوە تاوەکو بگەنە ئەنجامێکی ئەرێنی.

چاوەروان دەکرێت ئەم پێشهاتە نوێیە لەلایەن لایەنەکانەوە جێبەجێ بکرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتووش ڕابگەیێندرێت و کۆتایی بە شەڕی چەند مانگەی ئەم دواییانە ئیسرائیل  و حەماس بهێنرێت. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین