ئەمەریکا و سووریا پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لە سەردانێکی مێژوویدا باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ سووریا گەیشتە دیمەشق، دووپاتی هەماهەنگییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئەم وڵاتە کرایەوە.

ڕۆژی پینجشەممە (29/ئایار/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، تۆماس باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ سووریا گەیشتە شوێنی نیشتەجێبوونی باڵیۆزی سووریا لە پایتەختی ئەم وڵاتە و ئەمەش یەکەم سەردانی فەرمی بوو لەوەتەی لە (2012) باڵیۆزخانەی ئەمەریکا داخرا. 

جیگەی ئاماژە پێدانە، باراک لە (23)ی ئایار بۆ ئەم پۆستە دەستنیشان کرا. دوای ئەوەی ئەسەد لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا لە هێرشێکی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان لە دەسەڵات لادرا. 

چاوەڕوان دەکرێت، سەردانەکەی باراک ئاماژەیەک بێت بۆ پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نیوان هەردوو وڵات بە شێوەیەکی بەرچاو، هاوکات ئیدارەی ترەمپ بە هەماهەنگی دوو هاوپەیمانی ئەمەریکا لە ناوچەکە کە سعودیە و تورکیان زیاتر لە سووریا نزیک بووەوە و ئامانجی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ دیمەشق نیشاندا. لە سەرەتای ئەم مانگەشدا کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە نێوان دۆناڵد ترەمپ. سەرۆکی ئەمەریکا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لە ریاز ئەنجامدرا.

پێویستە باس لەوە بکرێت، لەم ماوەیەی دواییدا چەندین وڵات هەنگاویان نا بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا بۆ نموونە، تورکیا هەوڵ دەدات کارەبا بۆ ئەم وڵاتە دابین بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین