وەزیری دەرەوەی ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم تەنیا پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە ئێران

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پیتاندنی یۆرانیۆم مافێکی بنەڕەتی وڵاتەکەمانە و گفتوگۆی لەسەر ناکرێت، هەر هەوڵێکی بیانی دژ بابەتە ڕەتدەکەینەوە.

ڕۆژی شەممە (31/ئایار/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە،عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هەر هەوڵێکی بۆ سنووردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە تاران ڕەتکردەوە، هەر هەوڵێک دەبێتە هۆی پێشێلکردنی سەروەری نەتەوەیی. 

عێراقچی لە وتارە تەلەفیزیۆنییەکەیدا دەشڵێت، ئەم پرسە مافێکی بنەڕەتییە و گفتوگۆ ناکرێت، "ئێمە هەرگیز قبوڵ ناکەین پێمان بڵێن ناتوانن یۆرانیۆم پیت بکەن". 

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مافی پیتاندنی یۆرانیۆم یەکسانە بە کۆنتڕۆڵی دەرەکی و پیتاندنی یۆرانیۆم بابەتێکی سەرەکی بووە لە هەموو گفتوگۆ ئەتۆمییەکان لەگەڵ واشنتۆن. مافی دەوڵەمەندکردن و پەرەپێدانیشی پێویستییەکی نەتەوەییە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هەڵوێستمان لە دژی هەژموونی بیانی هەیە لە وڵاتەکەماندا.

لە درێژەی وتەکەیدا عەباس عێراقچی باسی لە هەڵوێستی ئێران لە دژی چەکی ئەتۆمی کرد و لایەنەکانی تری پەیماننامەی بڵاونەکردنەوەی چەکی ئەتۆمی تۆمەتبار کرد بەوەی بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکردووە. هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە وا لە ئێران بکات نکۆڵی لەو مافە بکات کە یاسای نێودەوڵەتی دانی پێدا ناوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین