توێژینەوەیەك: ڤیتامین دی تەمەنی مرۆڤ درێژ دەكات تەندرووستی

نوچە نێت

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات خواردنی ڤیتامین دی ڕۆژانە، كاتی پیربوون دوادەخات و ئیسك و جەستەی مرۆڤ بە هێز دەكات.

ڕۆژی شەممە (31/ئایار/2025) ماڵپەڕی (فۆکس نیوز) بڵاویکردەوە، بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن توێژەرانی ماسس جەنەراڵ بریگهام و کۆلێژی پزیشکی جۆرجیا ئەنجامدراوە، " ڤیتامین دی لەوانەیە زیاتر پاڵپشتی لە تەندروستی ئێسک بکات و دەتوانێت یارمەتی جەستە بدات خاوتر پیر بێت".

هەروەها ئەم توێژینەوەیە کە ئەم مانگە لە گۆڤاری ئەمریکی بڵاو کراوەتەوە، وەک بەشێک لە تاقیکردنەوەیەکی چوار ساڵەی سەرتاسەری ئەمەریکا ئەنجامدراوە و بەدواداچوونی زیاتر لە هەزار کەسی پێگەیشتووی ئەمەریکی کردووە پیاوانی سەروو (50) ساڵ و ژنانی سەروو (55) ساڵ، دەریخستووە کە ڤیتامین (D3) ڕۆژانە دەتوانێت داخورانی بایۆلۆجی کەم بکاتەوە، کە نزیکەی (3) ساڵ پیری دەکات.

هاوکات بەشداربووان بە هەڕەمەکی دابەشکران بۆ وەرگرتنی دەرمانی پلاسیبو یان ژەمی ڕۆژانەی ڤیتامین (D3) و ترشی چەوری ئۆمیگا (3) لە ماوەی دوو ساڵ و دوای چوار ساڵ پێوانەکراوە. توێژەران بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی ڤیتامین (D3) بەکاردەهێنن زیاتر بە گەنجی دەمێننەوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، ئەمە یەکەم تاقیکردنەوەی هەڕەمەکی درێژخایەن بوو بۆ سەلماندنی ئەوەی کە تەواوکەری ڤیتامین دی یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی تیلۆمێرەکانی خوێن. توێژینەوەکە سوودەکانی ڤیتامین دی لە کەمکردنەوەی هەوکردن و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی هەندێک نەخۆشی درێژخایەن کە پەیوەندی بە پیرییەوە هەیە، لەوانە شێرپەنجەی پێشکەوتوو و نەخۆشییەکانی بەرگری لەخۆگرتووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین