ژنێک کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

ژنێکی گەنج لە بەردەم پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لەسەر شەقامی چل مەتری لە شاری هەولێر بەر دەستڕێژی گولە درا.

ڕۆژی شەممە (30/ئایار/2025) ژنێکی گەنج لە سەر شەقامی چل مەتری لە شاری هەولێر بە دەستڕێژی گولە کوژرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ژنەکە تەمەنی سی ساڵە، لە کۆمپانیایەک کە لەسەر ئەو شەقامەیە کاری کردووە، لە کاتی تەواوبوونی دەوامی ڕۆژانەی کاتێک هاتووەتە دەرەوە لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە فیشەک کوژراوە. 

هەمان ڕۆژ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: کە چەند خولەکێک دوای ئەنجام دانی تاوانەکەی، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار(خ،ش.م) لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین