پیاوێک دەستڕێژی گولە لە ماڵێک دەکات هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە قەزای چوارقوڕنە، زاوایەک تەقە لە ماڵی خەزوری دەکات و چوار کەس دەبنە قوربانی.

ڕۆژی شەممە (30/ئایار/2025) زاوایەک دەچێتە سەر ماڵی خەزوری و تەقەیان لێدەکات، لە ئەنجامدا خەسوی دەکوژێت و سێ کەسی دیکەش برینداردەکات.

بەپێی گوتەی بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، پێشتر ژنی بکوژەکە لە بنکەیەکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی سکاڵای لەسەر مێردەکەی تۆمارکردووە، بەڵام ڕۆژێک بەر لە تاوانەکە سکاڵاکەی کشاندووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی راپەڕین، ڕۆژێک دوای ئەوەی ژنەکە سکاڵاکەی دەکشێنێتەوە، پیاوەکە دەچیتە سەرماڵی خەزوری لە قەزای چوارقوڕنە، دەستڕێژی گولەیان لێدەکات، لە ئەنجام دا خەسوی دەکوژێت، هاوسەرەکەی خۆی و خوشک و برایەکی هاوسەرەکەشی برینداردەکات. بەهۆی سەختی برینەکەیەەوە ئێستا برای هاوسەرەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.

بەگوێرەی شایەتحاڵەکان، دوای ئەنجام دانی تاوانەکە، بکوژ بە ماتۆڕسکیل ڕایکردووەو تا ئێستا دەستگیرنەکراوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین