وێبیناری یادی سەد ساڵەی مامۆستا هێمن بەڕێوە دەچێت کولتوور

ڕێکخراوی جیهانی کورد، لە یادی سەد ساڵەی مامۆستا هێمن‌دا وێبینارێک بەڕێوە دەبات. 
مەڵپەڕی "ڕێکخراوی جیهانی کورد" بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢١، بۆ بەرز نرخاندنی سەد ساڵەی لەدایکبوونی مامۆستا هێمن، وێبینارێک بەڕێوە دەبات.

تەوەرەکانی ئەو بەرنامە بریتین: لە ساڵاوی لاچینەوە هەتا ماڵئاوایی ورمێ، هەوڵدانێک بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی گێڕانەوە، فەرهەنگ و ڕزگاری: شوێن و پێگەی مامۆستا هێمن لە ئەدەب و سیاسەتی کوردیدا، خوێندنەوەیەکی بەراوردکارانەی "ناڵەی جودایی" لە نەریتی شیعری تاراوگە، هێمن شاعیری نیشتمانپەروەر و خەباتگێڕی کورد، ڕوانگەیەکی فەلسەفی جیندەری لەسەر شیعری هێمن و "سروە"ی هێمن، قوتابخانەیەک بە پانتای کوردستان.

دکتۆر ناسر باباخانی، خاتوو شەهلا دەباغ، د.عوسمان دەشتی، د.ڕەهبەر مەحموودزادە، د.هاشم ئەحمەدزادە و د.جەعفەر شێخولئیسلامی میوانانی ئەو بەرنامەیە دەبن. 
جێگای ئاماژەیە پێشتر ڕاگەیێندرابوو کە بڕیارە ئەو بەرنامەیە لە ١٥ی مانگی ئایار بەڕێوە بچێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین