دەم پارتی کاندیدی جەنگیز چاندەری بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دیاریکرد تورکیە

نوچە نێت: تایبەت

دەم پارتی ڕایگەیاند، بە کاندیدی تایبەتی خۆی بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەکات. جەنگیز چاندەر ڕۆژنامەنووس و نووسەر و پەرلەمانتاری دیاربەکریان دەستنیشان کرد وەک کاندیدی پارتەکەیان کە بڕیارە لە (3)ـی حوزەیران بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (یەکی حوزەیران/2025) ئاژانسی (T24) بڵاویکردەوە، خولی یەکەمی پەرلەمانی تورکیا لە تەواوبووندایە، نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە (7)ـی حوزەیران ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کۆتایی پێدێت.

بەگوێرەی دەستووری تورکیا دەبێت پێش ماوەی بەسەرچوونی سەرۆکایەتی پەرلەمان، پرۆسەی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان دەستپێبکات. بڕیاریشە لە (3)ـی حوزەیران هەڵبژاردنەکە بەڕێوەبچێت.

بەوهۆیەشەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەکە دەم پارتی ڕایگەیاند کە بە کاندیدی خۆی بەشدار دەبێت و جەنگیز چاندەر ڕۆژنامەنووس و نووسەر و پەرلەمانتاری دیاربەکر وەک کاندیدی خۆیان ڕاگەیاند.

هەروەها هەریەک لە پارتی ئەکپارتی و مەهەپە دووبارە نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیایان دەستنیشان کردەوە، هەروەها پارتی جەهەپەش پەرلەمانتار ئارتڤین ئۆغور بایراکتوتانیان وەک کاندیدی پارتەکەیان دیاریکردووە.

هاوکات، کاندیدەکان پێویستە لە گەری یەکەمی هەڵبژاردنەکان (400) دەنگ بەدەست بهێنن، ئەگەر دەنگی تەواویان بەدەست نەهێنا، پێویستە لە گەری دووەم (301) دەنگ بەدەست بێنن، ئەگەر هاتوو لە گەری سێیەمیش نەگەیشتنە دەنگی پێویست لە گەری چوارەم دوو لە کاندیدەکان کە زۆرترین دەنگیان بەدەست هێناوە رکابەری یەکتری دەکەن و کامەیان دەنگی زیاتری هێنا ئەو بە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی تورکیا دەستنیشان دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین