بۆ گەیشتن بە ئاگربەست ئۆکراینا و ڕووسیا بۆ جاری سێیەم لە ئەستەنبۆڵ کۆدەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سبەی شاندی ئۆکراینا و ڕووسیا کاتژمێر (13:OO) لە ئەستەنبۆڵ بۆ جاری سێیەم کۆدەبنەوە، لەوبارەیەوە سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "هەموو لایەک ئاشتییەکی جددی دەوێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (یەکی حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (تەرەتە) بڵاویکردەوە، دووبارە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و کۆتایهێنان بە جەنگ ئۆکراینا و ڕووسیا لە ئەستەنبۆڵ کۆدەبنەوە. 

شاندی ڕوویسا و ئۆکراینا (16)ـی ئایاری (2025)، لە تورکیا کۆبوونەوە و لەدوای دانوستاندنەکان بڕیاریاندا لەنێوان هەردوو وڵات (1000) دیلیان ئاڵوگۆر کرد و ڕاشیانگەیاند، بەردەوام دەبن لە دانوستاندنەکان و سبەی کاتژمێر (13:OO) لە ئەستەنبۆڵ بۆ جاری سێیەم کۆدەبنەوە.

هەفتەی ڕابردوو، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، داوامان کردووە دووی حوزەیران شاندەکانمان لە ئەستەنبۆڵ کۆببنەوە بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری پوتین.

هەروەها زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا لەدوای ئەم داواکارییەی ڕووسیا ڕایگەیاند، "ئامادەن بۆ کۆبوونەوە و ڕوستەم ئۆمێرۆڤ سەرۆکایەتی شاندی ئۆکراینا دەکات و دواکارین بگەینە ئاگربەستێکی هەمیشەیی و بەبێ مەرج، هەروەها دەتوانرێت تاوتوێی پرسە سەرەکیەکان بکرێت لەلایەن سەرکردە باڵاکانی هەردوولا." 

سەرۆکی ئۆکراینا ئاماژەی بەمەش کردووە، "دوێنێ لەگەڵ سەرۆکی تورکیا پەیوەندیمان هەبوو، بە رێگەی دیپلۆماسیەوە هەموو لایەک دەمانەوێت کار بکەین، دەبێت ڕووسیا واز کە یاریکردن بهێنێت و بگەینە ئاگربەستێکی هەمیشەیی و هەموومان ئاشتییەکی جددیمان دەوێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین