کۆمەڵەی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی: ئەمساڵ (5) ملیار كەس گەشت دەكەن بابەتی گشتی

نوچە نێت

کۆمەڵەی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت قازانجی هێڵی ئاسمانی جیهانی لە (2025) دا بگاتە (36) ملیار دۆلار، ئەمەیش بەهۆی گەشتكردنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیار لە جیهان.

ڕۆژی دووشەممە (دووی حوزەیران/(2025 ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، کۆمەڵەی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی دەڵێت، "ئەگەرچی جیهان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاڵەنگاری و نادڵنیایی جیاواز دەبێتەوە، بەڵام قازانجی هێڵی ئاسمانی لە (2025) دا (11٪) بەرز دەبێتەوە".

کۆمەڵەکە دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت لە (2025) دا نزیکەی (5) ملیار گەشتیار گەشت بکەن و کۆی گشتی داهاتی هێڵی ئاسمانی بە (36) ملیار دۆلار دەخەمڵیندرێت. نوێترین ڕاپۆتیان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "چاوەڕوان دەکرێت کۆی گشتی داهاتی هێڵی ئاسمانی بگاتە (979) ملیار دۆلار لە ساڵی داهاتوودا و خەرجیەکانیش (913) ملیار دۆلار دەبێت. ژمارەی گەشتیارانی ئاسمانی لەمساڵدا (4.99) ملیار گەشتیار دەبێت و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە رێژەی (4٪) بەرزدەبێتەوە.

ئاشکرای ناکۆکی سیاسی و هۆکارە جیاوازەکانی تری وەک دووبەرەکی سیاسی و دابەزینی نرخی نەوت تر پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە کەرتی گەشتیاری و ئابوورییەوە هەیە و ڕەنگە گۆڕانکاری لە سیاسەتی بازرگانی ئەمەریکا لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا زیاتر کاریگەری لەسەر کارکردنی هێڵە ئاسمانییەکان و گەشتیاراندا هەبێت.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی دووپاتی دەکاتەوە، لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ سەرکەوتن بەسەر ئاڵەنگارییەکان و هیوادارین ساڵێکی ئومێدبەخشتر لە داهاتوودا بێت، سەرەڕای ئەوەی لە نیوەی یەکەمی (2025) نادڵنیاییەکی زۆر لە بازاڕە جیهانییەکاندا هەبووە، بەڵام هەموو پێشبینییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەمساڵ ساڵێکی باشتر دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین