سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی دەم پارتی کرد تورکیە

نوچە نێت

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەردنی دەم پارتی کرد و ڕایانگەیاند، "لە ئێستادا دەرفەتێکی مێژووی بەڕووی تورکیا کراوەتەوە و پێویستە بەیەکەوە هەنگاو بنێین لەپێناو دروستکردنی سەردەمێکی نوێ لە تورکیا، لەدوای بانگەوازی ئیمراڵی و بڕیاری کۆنگرەی پەکەکە پرۆسەکە گەیشتۆتە ئەو خاڵە لەمەوبەدوا لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکەین."

ئەمڕۆ دووشەممە (دووی حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، نوعمان کورتوڵموش  سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و هەریەک لە عەبدوڵڵا گولەر سەرۆکی گروپی ئەکپارتی و لەیلا شاهین جێگری سەرۆکی ئەکپارتی سەردانی دەم پارتیان کردوو لەگەڵ هەریەک لە تولای هەتیمئۆغڵولەری هاوسەرۆکانی دەم پارتی  و تونجەر بەکرهان کۆبوونەوە.

لەدوای کۆبوونەوەکە تولای هەتیمئۆغڵولەری لە کۆنگرەیەکی هاوبەش لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان بە ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند، "توانیمان هەڵسەنگاندن بۆ چارەسەری پرۆسەی ئاشتی و بە دیموکراتیکردنی تورکیا و ڕۆڵ و بەرپرسیارەتی پەرلەمان بکەین، هەروەک بەرێز باخچەلی ڕایگەیاندبوو لە پرۆسەی داهاتوودا هەموو کارەکان لەلایەن کۆمسیۆنی پەرلەمانەوە بەرێوەدەچێت بە سەرپەرشتی بەرێز سەرۆک کۆمارەوە، زۆر سوپاسی ئەم سەردانەیان دەکەین  و پێمان وایە ئەم پێشنیازە بەشدارییەکی گەورە لە پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد دەکات."

کورتوڵموش ئاماژەی بەوەکرد، "لە کۆبوونەوەکە بیروڕامان ئاڵوگۆرکرد لەپێناو دروستکردنی سەردەمێکی نوێ لە تورکیا، باسمان لە جێبەجێکردنی کارەکانی پەرلەمان کرد بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوو ئەجێندایەکی نوێ دەستپێبکرێت و لەم ڕێگەوە تورکیا رزگار بکەین لە تیرۆر و دروستکردنی برایەتی و یەکریزی لەنێوانمان."

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕاشیگەیاند، "کە پیویستە هەموو لایەنە سیاسیەکانی تورکیا بەشێوەیەکی بنیاتنەر هەنگاوبنێت بۆ تەواوکردنی پرۆسەی چارەسەری کێشەی کورد، چونکە دەرفەتێکی مێژوویی بە ڕووی تورکیا کراوەتەوە و پێویستە بە باشترین شێوە هەڵیبسەنگێنین، هیواخوازم ئەو کۆمسیۆنەی لە پەرلەمانی تورکیا دادەمەزرێت بەشێوەیەکی جددی کاری لەسەر بکەین، چونکە پرۆسەکە لەدوای بانگەوازی ئیمراڵی و بڕیاری کۆنگرەی پەکەکە گەیشتۆتە ئەو خاڵەی لەمەوبەدوا لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکەین." 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین