چوارچێوەی هەماهەنگی داوای تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چوارچێوەی هەماهەنگی لەدوای كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، كە تێیدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، پێویستە یاسای نەوت و گاز دەربچێت كە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی كێشە ناكۆكەكانی بەغدا و هەرێم دەبێت.

ئەمرۆ سێشەممە (سێی حوزەیران/ 2025) ماڵپەڕی (واع) بڵاوی كردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیران بۆ گفتوگۆكردن لەسەر لێكەوتەكانی دۆخی سیاسی و خزمەتگوزاری و هەڵبژاردن كۆبوونەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی، پەیوەست بە ئاڵۆزییەكان نێوان هەرێم و بەغدا و چوارچێوە داوای كردووە، بەگوێرەی دەستوور و یاساكان مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، دەشڵێت، حكومەتی عێراق سوورە لەسەر مافی هەموو هاونیشتیمانیان هەوڵی جدیش دەدات بۆ نەهێشتنی سەرجەم بەربەستەكان.
چوارچێوەی هەماهەنگی داوای تێپەڕاندنی یاسای نەوت گاز دەكات پەرلەمانی عێراق، پێشیوایە كرۆكی چارەسەرە بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
دەربارەی هەڵبژاردنیش چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان دەكات لە وادەی دیاریكراوی خۆی، داواش لە هاووڵاتیان دەكات كارتی دەنگدان نوێ بكەنەوە و بەشداری كارا و وشیارانەیانە لە هەڵبژاردن هەبێت.

چوارچێوەی هەماهەنگی پێكهاتووە لە چەند لایەنەكی سیاسیی شیعە لە مانگی كانوونی یەكەمی (2021) لە ماڵی نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق كۆبوونەوە، بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، دژ بە موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین