ئەمەریکا هێزەکانی لە سووریا دەکشێنێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

تۆماس باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا لە سووریا ڕایگەیاند، ئەمەریکا بنکە سەربازییەکانی لە سووریا بۆ یەک بنکە سەربازی کەم دەکاتەوە و هەماهەنگییەکانیشمان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی سێشەممە (سێی حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (ڕیسپۆنسبڵ ستەیت کرافت) بڵاویکردەوە، تۆماس باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا لە سووریا دەڵێت، "پلانەکان لە ئارادایە بۆ کەمکردنەوەی ئامادەیی و دەستێوەردانی سەربازی واشنتۆن لە سووریا لەبەر ئەوە ڕێژەی سەربازانی ئەمەریکا لە سووریا بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە".

باڵیۆزی ئەمەریکا لە سووریا دەشڵێت، "سیاسەتەکانی ئێستامان بەرامبەر سووریا لە سیاسەتەکانی (100) ساڵی ڕابردوودا جیاوازە، چونکە سیاسەتەکانی پێشوو کاریگەریان نەبوو، هێزەکانی سووریای دیموکرات وەک هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکا دەمێننەوە".

باراک جەخت لەوەش دەکاتەوە، "پێویستە هاوبەشە هەرێمییەکان بەشداری لە ڕێکخستنێکی نوێی ئاسایشی سوریا بکەن، ئەمەریکا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی سوریا نادات، بەڵکو ڕۆڵی پشتیوانی حکومەتی نوێی سووریا دەکات و ئەم وڵاتە بەرەو پێشەوە دەبات و ئامانجمان تەنیا دەستپێکردنی دیالۆگەیە لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی ئیسرائیل و سوریادا".

چەند مانگێکە ئیدارەی ترەمپ ئامانجی خۆی بۆ کەمکردنەوەی بوونی سەربازی ئەمەریکا لە سووریا ڕاگەیاندووە، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە مانگی شوباتدا دووپاتی کردەوە، "پنتاگۆن پلانی بۆ کەمکردنەوەی سەربازانی ئامادە دەکات".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین