میلیشیاکانی ئێران ڕێگەی جیاواز بۆ دابینکردنی دۆلار دەگرنەبەر ئابووری جیهان

نوچە نێت

بەرپرسانی ئەمەریکی و عێراقی، هەروەها بەڵگەنامەکانی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرای دەکەن میلیشیاکانی ئێران ڕێگەیەکی جیاوازیان بۆ دابینکردنی دۆلار گرتووەتە بەر و لە ڕێگەی کارتەوە ئەم هەنگاوە جێبەجێ دەکەن.

ڕۆژی سێشەممە (سێی حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (نون پۆست) بڵاویکردەوە، میلیشیاکان بەخێرایی ڕێگایان دۆزیەوە بۆ سوود وەرگرتن لە سیستەمی کارت و دۆلار لە ئامێرەکانی پارەدانی ڤیزا و ماستەر کارد دەردەهێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان و هاوپەیمانەکانیان لە ئێران.

بە گوێرەی زانیارییەکان، میلیشیاکان کارتەکانیان بە قاچاخ دەنارد بۆ ئیمارات و تورکیا و ئوردن و پارەیان لە ئامێرەکانی ئەی تی ئێم دەردەهێنا و دواتر دەیانگواستەوە ناو عێراقەوە جا چ بە حەواڵە یان لە ڕێگەی ئەلیکترۆنی لە نێوان هەژمارە بانکییەکاندا، دواتر پارەکە لە بازاڕەکانی دراو بە نرخی نافەرمی و بەرزتر بە دینار ئاڵوگۆڕ دەکرا.

دەسەڵاتدارانی عێراق و ئیمارات کۆنتڕۆڵی ڕۆژانەیان لەسەر ئۆپراسیۆنەکان توندتر کردووە و دەستیان کردووە بە بە قاچاغ بردنی کارتەکان، چەندین جار میلیشیاکان لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەستگیرکران کە زیاتر لە هەزار کارتی پارەی کاشیان پێبوو.

هاوکات پاسەوانانی سنوور ژمارەیەک ئێرانی و عێراقییان دەستگیرکرد کە هەوڵیان دەدا ماستەر کارد بە قاچاخ ببەنە ئێران. میلیشیاکان دەستیان کردووە بە ڕازیکردنی بازرگانانی وڵاتانی تر.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین