هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد دەستنیشان کرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

باڵیۆز ستیڤن ئەیچ فەیگن وەک هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد دەستبەکاربوو، پێشتریش چەندین پۆستی باڵای هەبووە.

ڕۆژی سێشەممە (سێی حوزەیران/2025) کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، "خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی دەستبەکاربوونی باڵیۆز ستیڤن ئەیچ فەیگن وەک هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بە‌غداد".

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دووپاتی دەکاتەوە، باڵیۆز فەیگن زانیارییەکی زۆر و فراوانی هەیە لەسەر عێراق پێشتر وەکو کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بۆ ساڵانی (2020-2018) و دواتریش وەک جێگری باڵیۆز لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لە ساڵی (2021-202) خزمەتی کردووە.

باڵیۆز فەیگن پێشتر وەك باڵیۆز فەیگن لە (2022)وەوە وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە یەمەن دەستبەکار بووە، هەروەها باڵیۆزی باوەڕپێکراوی ئەوێ دەمێنێتەوە لە ماوەی ئەم خزمەتەی لە بەغداد. ستیڤن فەیگن ئەندامی باڵای ڕاژەی دیپلۆماسیی وەزارەتی دەرەوەیە لە پۆلێنی وەزیر-ڕاوێژکار و پێشتر لە پۆستی باڵای وەک جێگری باڵیۆز لە بەغداد و کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر خزمەتی کردووە. لە (1997)وەوە و لەو کاتەی پەیوەندی کردووە بە کەرتی دیپلۆماسیی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بۆ ژمارەیەک نێردەی دیپلۆماسی ئەمریکی لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست کاری کردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین