یەکێتیی ئەوروپا قەدەغەکردنی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقییەی درێژ کردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئەگەرچی ڕاگەیاندنی حکومەتی عێراق دەڵێت (71٪) ی پلانی چاکسازیی جێبەجێ کراوە، بەڵام یەکێتیی ئەوروپا سزای هێڵی ئاسمانی عێراقییەی دا، قەدەغەکردنی گەشتەکانی بۆ ماوەی شەش مانگی تر درێژ کردەوە.

ڕۆژی چوارشەممە (چواری حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، "بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا بەشێکە لە هەڵسەنگاندنی دوو ساڵ جارێک بۆ ئەو هێڵە ئاسمانییانەی ڕووبەڕووی سنووردارکردنی ئاسمانی دەبنەوە".

هاوکات کاروان عەلی یاروێس، ئەندامی کۆمیتەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق باسی لە بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا کرد و گوتی، "بڕیارەکە بەردەوامی عێراقە لە جێبەجێنەکردنی ستانداردەکانی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی".

ئەندامەکە دەشڵێت، بڕیارەکە سزایەکی نوێ بەسەر هێڵی ئاسمانی نیشتمانیدا نیشان نادات، هێڵی ئاسمانی عێراق بەرەوپێشچوونی وردە وردە لە چوارچێوەی پرۆگرامی چاودێری سەلامەتی بەدەستهێناوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە، بەڕێوەبەری پێشووی هێڵی ئاسمانی عێراق گەڕاوەتەوە بۆ واژۆکردنی چەندین گرێبەستی فڕۆکەوانی بە مەبەستی باشترکردنی یاساکان. لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لەو ڕێککەوتنانە ئێستا بە فەرمی لە ژێر پێداچوونەوەدان. کۆمیسیۆنی دەستپاکی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان لێکۆڵینەوەیان لە چەندین گرێبەست دەستپێکردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین