لە بەرئەوەی شوی پێنەکرد کوشتی هەواڵ
دوای ئەوەی رازی نەبوو شوی پێ بکات، لە ناو ماڵەکەی خۆیدا کوشتی و لای پۆلیسش دەڵێت، لەبەرئەوە کوشتم شوی پێنەکردم.

ڕۆژی چوارشەممە ( چوار/ئایار/2025) کچێکی گەنج لە لایەن کوڕێکەوە کۆتایی بە ژیانی هێنرا کە چەندینجار خوازبێنییەکەی ڕەتکردبووەوە.

میدیاکانی پاکستان بڵاویان کردەوە، کە (سەنا یوسف) تەمەن حەڤدە ساڵ، لە ڕۆژی لە دایکبوونی لە لایەن پیاوێکەوە تیرۆرکرا.

دوای ئەوەی بکوژ لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت دەڵێت: چەندجارێک داوام لە سەنا کردووە هاوسەرگیریم لەگەڵ بکات، بەڵام ئەو دەیگوت هێشتا تەمەنم بچووکە بۆ هاوسەرگیری و رازی نەبوو، بۆیە لە ڕۆژی لە دایکبوونیدا دوای ئەوەی لە لای هاوڕێکانی گەڕایەوە ماڵەوە، چوومە ماڵیان پێمگوت، شوم پێبکە یان بۆ من دەبی یان بۆ گڵ، ئەویش هەمان قسەی جارانی کردەوەو گوتی، هێشتا تەمەنم بۆ هاوسەرگیری بچووکە بۆیە کوشم.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین