لە 1945وە گەورەترین رووداوی چۆڵكردن لە شارێكی ئەڵمانیا روودەدات
وەرگێرانی: هیوا جاسم
بەهۆی دۆزینەوە و هەوڵدان بۆ پووچەڵکردنەوەی سێ بۆمبی ئەمریکیی کە لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا بەجێماوە، دانیشتوانی شاری کۆڵنی ئەڵمانیا چۆڵكردنی شارەكەیان دەستیپێکرد و بەشێکی زۆری ناوەندی شارەکە داخرا، كە بە گەورەترین ڕووداوی چۆڵکردن دادەنرێت لە دوای ساڵی 1945ەوە.
زیاتر لە 20 هەزار کەسی دانیشتووی شاری كۆڵن ناچار دەبن ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و لە دووری هەزار مەتری ئەو بۆمبانەی كە لە ناحیەی دیوتز دۆزراونەتەوە.
بەرپرسانی شارەکە ڕایانگەیاندووە "ئەمە گەورەترین ڕووداوی چۆڵکردنە لە دوای کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانیی دووەمەوە، هەموو دانیشتوانی شارەكە هیوادارن هەرچی زووە پڕۆسەی فڕێدان و پوچەڵكردنەوەی بۆمبەکان ئەنجام بدرێت و كۆتایی پێبهێندرێت".
وتەبێژی شارەکە بە ئاژانسی ڕۆژنامەوانی ئەڵمانیای ڕاگەیاند، هێشتا ناتوانرێت كات و ڕۆژی دیاری بکرێت کە پرۆسەی تەقینەوەکە کەی دەست پێدەکات، ڕوونیشیکردەوە کە پرۆسەی چۆڵکردنی شارەكە چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت، دوای ئەوە پشکنینی زیاتر ئەنجام دەدرێت.
لە کاتژمێر هەشتی بەیانی بە کاتی ناوخۆوە بەربەستەکان دانراون و بەرپرسان پشکنین دەکەن بۆ ئەوەی بزانن هەموو ماڵەکان چۆڵن یان نا.
کای کولچێڤسکی، بەرپرسی بەشی فڕێدانی تەقەمەنی لە ئیدارەی قەزای دوسێلدۆرف، بە ڕادیۆی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا (WDR)ی ڕاگەیاند، مەحاڵە پێشبینی ئەوە بکرێت کە ئۆپەراسیۆنەکە چەند کات دەخایەنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: "هەموو شتێک بەندە بەوەی کە چۆڵکردنەکە چەندە سەرکەوتوو دەبێت، دانیشتووان تا چەند پابەندن بە یاسا و ڕێنماییەكان، هەروەها چەندە ناوچەی چۆڵکردنەکە بە تەواوی بەجێدەهێڵن. تەنها کاتێک کارمەندەکانمان دەتوانن دەست بە کارەکانیان بکەن كە هیچ کەس لە ناوچەکەدا نەمێنێتەوە".
کولچێڤسکی ئاماژەی بەوەدا کە ساڵانە لە نێوان (1500 بۆ 2000) بۆمبی جەنگی جیهانیی دووەم لە سەرتاسەری باکووری ڕاین- وێستفالیا دەدۆزرێتەوە، لەنێویاندا نزیکەی (200) بۆمبی گەورەی وەک ئەوەی ئێستا لە کۆڵن دۆزراوەتەوە.
ڕالف مێیەر، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخستنی گشتیی کۆڵن، بە کەناڵی ARD ئەڵمانیی ڕاگەیاند، ناوەندی شاری کۆڵن بە قەرەباڵغترین و چڕترین ڕێژەی دانیشتوان لە ئەوروپا دادەندرێت، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ناوچەكە نەخۆشخانەیەک و دوو نۆڕینگە و چەندین مۆزەخانە و کەناڵی تەلەفزیۆنیی وەك كەناڵی RTL دەكەونە ئەو ناوچەیەی كە پێویستە چۆڵ بكرێت.
کۆمپانیای دۆیچە بان، كە کۆمپانیایەكی هێڵی (ئاسنیی) شەمەندەفەری ئەڵمانییە ڕایگەیاند، لە هەندێک وێستگە هاتوچۆ دەوەستێت و هەندێک شەمەندەفەر لادەبرێن و ئاڕاستەیان دەگۆڕدرێت، لە هەمان كاتدا هەندێک گەشت هەڵدەوەشێنەوە.
هەروەها هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لەسەر ڕووباری ڕاین بۆ ماوەیەکی کاتیی ڕادەگیرێت و لە كاتی ئەنجامدانی پوووچەڵكردنەوەی بۆمبەكان، بۆ ماوەیەکی کورت هێڵی ئاسمانیی دادەخرێت.
سەرچاوە: سكای نیوز عەرەبی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment