دەوڵەت باخچەلی: پێویستە دەستووری کودەتاکان بگۆڕدرێت تورکیە

نوچە نێت

سەرۆکی مەهەپە لە یەکەم ڕۆژی جەژندا ڕایگەیاند، "پێویستە هەموو لایەک قبوڵی بکەن کە پێویستمان بە دەستوورێکی نوێ هەیە، هیواخوازم ئەو پێشنیازەی بۆ دەستووری نوێ داوامان کردووە لە دوای جەژن ئامادەکاری بۆ بکەین و تورکیا بۆ ئایندە ئامادە بکەین."

ڕۆژی هەینی (شەشی حوزەیران/2025) ئاژانسی (T24) بڵاویکردەوە، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە یەکەم ڕۆژی جەژن سەردانی گۆری ئالپارسلان تورکێش دامەزرێنەری مەهەپە و سەرۆکی پێشووی پارتەکەی کرد و گوتی، "دەبێت پەرلەمانی تورکیا ئەرکێکی گرینک لە ئەستۆ بگرێت بۆ ئەو پێشنیازەی بۆ دەستوورێکی نوێ کردوومانە و لەدوای جەژن هەنگاوی بۆ دەنێین، هیواخوازم بەو رێگەیەوە دەستووری کوردەتاکان نەهێڵدرێت و تورکیا بۆ ئایندە ئامادە بکەین."

سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بەوەشکرد، "بە بەشدار هەموو لایەنەکان و بە ئیرادەی نیشتیمانی دەستوورێکی نوێ دابمەزرێنین و هەموو لایەک تێبگەن لەمەوبەدوا تورکیا پێویستی بە دەستوورێکی نوێ هەیە."

سەرۆکی مەهەپە سەبارەت بە هەنگاوەکانی پرۆسەی چارەسەری ئاشتی راشیگەیاند، "بە ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر بەردەوامین لە ڕێگاکەمان، لەگەڵ ئەو جەژنە هەنگاوەکان بەهێز دەکەین بۆ بەرەو پێشوەچوونی پرۆسەکە، پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی لە گۆنگرەی (12) داوە و ئەمەش هەنگاوێکی گرینگە و دەستپێکی گرینگیشە بۆ کۆتایهێنان بە تیرۆر لە تورکیا."

هاوکات ئەو قسانەی سەرۆکی مەهەپە لە کاتێکدایە، لە ئێستادا پرسی نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ لە تورکیا لە ئارادایە، هەروەها ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، پێویستە تورکیا دەستوورێکی داهێنەرانە و ئازادیخوازانەی هەبێت. ئەو داواکاریەشم لەپێناو میللەتەکەمە. هەرچەندە لایەن ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا پێیان وایە ئەم پێشنیازە بۆ دووبارەکردنەوەی کاندیدبوونی ئەردۆغانە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتووی تورکیا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین