ئەم هەفتەیە سایلۆكان گەنم و جۆی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگرن
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (نۆی حوزەیران/2025) نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند، ڕۆژی (10)ـی حوزەیران پرۆسەی وەرگرتنی گەنم و جۆ لە سایلۆکان دەستپێدەكات.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی دەڵێت، ئەمساڵ سایلۆ نوێیەکان هاوشان لەگەڵ سایلۆکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، گەنم وەردەگرن، وەک قوشتەپە، گەرمیان و ڕوڤیا.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی لە ئاگادارییەكەدا دەڵێت، "ئاگاداری جووتیاران دەکەینەوە، سبەینێ سێشەمە، 10-6-2025، دەست بە پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران بۆ وەرزی 2025 دەکرێت، بۆیە ئەمساڵیش وەک ساڵی ڕابردوو گەنم وەرگرتن بە ناوچە ناوچە دەبێت."
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی داوا لە جووتیاران دەکات ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن :-
1- سبەینێ تەنیا جووتیارانی سنووری هەر دوو بەشی کشتوکاڵی پیرەمەگروون و تانجەرۆ (عەربەت) گەنمەکانیان بێنن جگە لە جووتیارانی ئەو دوو بەشە کشتوکاڵیە، هیچ جووتیارێک لە بەشە کشتوکاڵیەکانی دیکە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیان ڕانەگرن.
2- جووتیاران ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیان بە یەک ڕیز ڕاگرن و دەبێت سەرجەم ئوتومبێلەکان پڕ بن لە دانەوێڵە، بە پێچەوانەوە باج بە دوو ڕیز و بە هیچ ئوتومبێلێکی بەتاڵ و نیوە نادرێت.
3- تراکتۆرەکان لای دیواری سایلۆوە بۆ سەرەوە بۆ لای سەربڕخانەکەی پیرەمەگروون بە یەک ڕیز بوەستن و پێویستە دانەوێڵەیان پێ بێت بە پێچەوانەی ڕێنماییەکان باج بە هیچ تراکتۆرێک نادرێت.
4- بۆ هەر بارهەڵگرێک پێویستە تەنیا شوفێری بارهەڵگرەکە بێتە ژوورەوە بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکان هیچ بار هەڵگرێک نابێت لەیەک کەس زیاتری لەگەڵ بێت.
5- وەک تێبنی کراوە، خاوەن ئوتومبێلە بارهەڵگرەکان بە پلێت و ئاسان بۆدی گەڵابەکانیان بەرز کردووەتەوە، بۆ ئەوەی دانەوێڵەی زیاتری لێ بار بکرێت، بۆیە هەر بارهەڵگرێک، بەشێوەیەک بەرزی کردبێتەوە کە ئامێری ڕاکێشانی گەنم بۆ پشکنین نەگانە بنی بۆدیەکە، گەنمەکەی لێ وەرناگیرێت.
6- داواکارین لە جووتیاران گەنمەکانیان تەنیا لەو بارهەڵگرانە بارکەن کە خۆیان هەڵی دەڕێژن واتە 'قلابن' بە پێچەوانەوە گەنمیان لێ وەرناگیرێت.
نەوزاد شێخ کامیل گوتیشی: بۆ ئەمساڵ، ئێمە بڕی 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی کوردستان وەردەگرین، بەڵام لەگەڵ حکوومەتی عێراق لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی هاوشێوەی جووتیارانی عێراق، گەنم لە جووتیارانی هەرێم وەربگیرێت، بەپێی ئەو پلانەی بۆ خۆیان دایان ناوە.
ساڵی ڕابردوو وەزارەتی بازرگانیی عێراق 700 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگرت، بڕیارە حکوومەتی عێراق ئەمساڵ تەنها 400 هەزار دۆنم گەنم وەربگرێت، لە کاتێکدا گەنمی کوردستان زۆر لەو بڕە زیاترە و کاریگەریی نەرێیی لەسەر بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران دروست کردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment