لە ماوەی یەک مانگدا 23 ژن کوژراون هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

بە پێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی یەک مانگی ساڵی 2025دا لە وڵاتی ئێران، 28 ژن کوژراون و 16ژن سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.

لە ماوەی مانگی ئایاری ساڵی 2025، لە ئێران، 23ژن بە تۆمەتی جیاواز لە لایەن کەسوکاریانەوە کوژراون، پێنج ژن لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە لە سێدارەدراون. 16ژنی دیکە بەندکراون، کە نۆ لەو ژنانە چالاکی مەدەنین. تۆمەتەکانیان، ئایینی و چالاکی سیاسی تێدایە. حەوت کەس لەو ژنانە بڕیاری سزای بەندکردنیان بۆ دەرکراوە.

لە ژمارەی ژنە تیرۆرکراوەکان، 15 ژن لە لایەن هاوسەرەکانیانەوە بە پاساوی نەریت پارێزی و پێنج ژن بەهۆی داواکردنی جیابوونەوە، ژنێک بەهۆی ئەوەی بە داوای هاوسەرگیری ڕازی نەبووە کوژراون، بکوژی پێنجیان خزمانی ژنەکان بوون، پێنج ژن لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە لە سێدارەدراون. ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ڕاگەیاندنەکانی ئێران هۆکاری کوشتنی ئەم ژنانە بە (کێشەی خیزانی) ڕاگەیێندراوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین