ئەمەریکا و چین برەو بە پەیوەندییە ئابوورییەکانیان دەدەن ئابووری جیهان

نوچە نێت

گفتوگۆ بازرگانییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین لە لەندەن دەستیپێکرد، پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتییە لە هەناردەکردنی کاڵا بەنرخ و گرانبەهاکانی چین و دەستگەیشتنی بە کاڵاکانی ئەمەریکا.

ڕۆژی سێشەممە (10/حوزەیران/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکە بەشێکە لە میکانیزمی ڕاوێژکاری ئابووری و بازرگانی نێوان چین و ئەمەریکا کە وەفدێکی باڵای ئەمەریکا لە نێویاندا وەزیری بازرگانی لەگەڵ بەرپرسانی چین بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆک وەزیران گفتوگۆ دەکەن. 

چاوەڕوان دەکرێت گفتوگۆکان تیشک بخەنە سەر کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات و باجی گومرگی و سنووردارکردنی بازرگانی. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شی جین، سەرۆکی چین ئەنجامداوە دەربارەی ئەم پرسە.

دوای پەیوەندییەکە ترەمپ ڕایگەیاندووە، کە گفتوگۆکە بۆ هەردوو وڵات زۆر ئەرێنی بووە، چونکە هەردوو وڵات ئامانجیان چارەسەرکردنی کێشەیەکی بازرگانی فراوانە. هاوکات وڵاتانی تریش بە پەرۆشن بۆ کۆتاییهێنان بە رێککەوتنەکان. 

کێڤن هاسێت، کە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئابووری نیشتمانی کۆشکی سپی دەکات دەڵێت، پەکین هەناردەکردنی کانزای دەگمەن بۆ بازاڕەکانی ئەمەریکا زیاد دەکات.

وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی نێوانیان واشنتۆن و پەکین بڕیاریان داوە بۆ ماوەی (90) ڕۆژ بەشێکی زۆری باجی گومرگی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕابگرن و ئەو ڕێوشوێنانە هەڵبوەشێننەوە کە لە سەرەتای مانگی نیسانەوە جێبەجێ کراون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین