ئیسرائیل و قەتەر ڕێککەوتنێك لەبواری سەربازی بە بەهای چەندین ملیۆن دۆلار واژۆ دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لەگەڵ ئەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە، قەتەر و ئیسرائیل چەند رێککەوتنێکیان واژۆ كرد، لەوبارەیەوە میدیای ئیسرائیل لە هەوالێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "کۆمپانیا ئیسرائیلیەکان گرێبەستێکی تەکنەلۆژیای سەربازی لەگەڵ قەتەر واژۆ دەکەن و نەتانیاهۆش بڕیارەکەی پەسەند کردووە."

ئەمڕۆ سێشەممە (10/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (ئیندپێندت) بڵاویکردەوە، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕێککەوتنێکی بەرگریی سەربازیی لەگەڵ قەتەر پەسەند کردووە.

میدیای والای ئیسرائیل رایگەیاندووە، هەریەک لە ئیلیبت و ڕافیل کە یەکێکن لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی بواری بەرگری ئیسرائیل چەند گرێبەستێكیان لە بواری سەربازی لەگەڵ قەتەر بە بڕی (100) ملیۆن دۆلار واژۆ کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەم کۆتاییانەدا بەرپرسانی کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ئیسرائیل بەلایەنی کەم (20) جار سەردانی دەوحەی پایتەختی قەتەریان کردووە، ئەو رێککەتنەی واژۆکراوە لەلایەن وەزرەتی بەرگریی ئیسرائیل و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل پەسەند کراوە و لەمەوبەدوا لەنێوان هەردوو وڵات دەست بە ئاڵوگۆری چەک و تەقەمەنی و تەکنەلۆژیای ئەلیکترۆنی دەکرێت.

جێگەی ئاماژە پێدانە، لەنێوان ئیسرائیل و قەتەر پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل لە (7)ـی تشرینی یەکەمی (2023(، چەندین رێککەوتن و گرێبەست لە بواری جیا جیا دەستیپێکرد بوو، بەڵام بەهۆی شەری بەردەوامی ناوچەکە زۆرێک لە پرۆژەکان لە نێوان هەردوو وڵات وەستابوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین