پێنج وڵات سزا بەسەر وەزیری دارایی و ئاسایشی ئیسرائیل دەسەپێنن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، هەریەک لە وەزیری دارایی و وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل لە لایەن پێنج وڵاتەوە قەدەغەی گەشتکردن و سرکردنی سەروەت و سامانیان بەسەر دا سەپینرا، بەبیانووی ئەوەی هانی حکومەتی ئیسرائیل دەدەن توندوتیژی دژی فەلەستین ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (10/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن)ـی تورکی بڵاویکردەوە، بەریتانیا و ئوستاڵیا و کەنەدا و نەرویج و نیوزلەندا سزایان بەسەر هەریەک لە بێزالیل سمۆتریچ وەزیری دارایی و ئیتامار بن گێڤر وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل سەپاند.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا سەبارەت بە سەپاندنی سزاکان بەسەر ئەو دوو وەزیرە دەڵێت، "ڕێوشوێنی توند پەیرەو دەکەین وەک قەدەغەی گەشتکردن و سرکردنی سەروەت و سامانیان بەرامبەر بەو دوو وەزیرەی ئاماژەمان پێکردووە."

هەریەک لەو وڵاتانەی ئەو بڕیارەیان داوە هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەرێننەوە کە ئەو دوو وەزیرە توندرەوە هانی حکومەتەکەیان دەدەن توندوتیژی بەکاربێنن دژی فەلەستین.

هاوکات، هۆکارێکی دیکەی سەپاندنی ئەو سزایانە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، ماوەیەک لەمەوبەر وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل رایگەیاند، "رێگەنادەین یەک دەنکە گەنم بچێنتە نێو کەرتی غەززە."، هەروەها وەزیری دارایش ئاماژەی بەوە کردبوو، "زەردەخەنە لەسەر ڕووخساری فەلەستینیەکان بۆ هەمیشەیی دەسڕینەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین