سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: کەریم شنگالی ته‌مه‌نێكى درێژى به‌ خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تى له‌پێناو دۆزى  وڵاته‌كه‌یدا بەسەربرد کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کەریم شنگالی وەزیری پێشووی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و  کەسوکار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کرد و رایگەیاند، "ئەو هه‌میشه‌ به‌ پاكى، دڵسۆزى و به‌ گیانێكى به‌رزى به‌رپرسیاریه‌تى و نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه‌، كارى ده‌كرد."

ئەمڕۆ سێشەممە (10/حوزەیران/2025) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا دەڵێت، "ئه‌زموونى كه‌سى و نزیكم له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو كه‌ریم شه‌نگالى و چه‌ندین ساڵ پێكه‌وه‌ كاركردن، شاهدى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و هه‌میشه‌ به‌ پاكى و دڵسۆزى و به‌ گیانێكى به‌رزى به‌رپرسیاریه‌تى و نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه‌، كارى ده‌كرد."

 

دەقی پرسەنامەكەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

له‌ ناخه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى قووڵم بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو كه‌ریم شه‌نگالى، تێكۆشه‌ر و سه‌ركرده‌ى دیارى پارتى دیموكراتى كوردستان و وه‌زیرى پێشووى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشكه‌ش به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوڕێیان و هاوسه‌نگه‌رانى ده‌كه‌م. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهرەبانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

خوالێخۆشبوو كه‌ریم شه‌نگالى وه‌ك په‌روه‌رده‌ى بنه‌ماڵه‌یه‌كى نیشتمانپه‌روه‌ر‌، ته‌مه‌نێكى درێژى به‌ خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تى و كارى دڵسۆزانه‌ له‌پێناو دۆزى گه‌ل و وڵاته‌كه‌یدا به‌سه‌ر برد و ماندووبوون و ڕه‌نجێكى زۆرى له‌ ڕۆژانى سه‌ختى شۆڕش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا كێشا، له ‌دواى ڕاپه‌ڕینیشه‌وه‌ به‌رده‌وام و بێ بڕانه‌وه‌ له‌ ئه‌ركدا بووه‌.‌

ئه‌زموونى كه‌سى و نزیكم له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو كه‌ریم شه‌نگالى و چه‌ندین ساڵ پێكه‌وه‌ كاركردن، شاهدى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و هه‌میشه‌ به‌ پاكى و دڵسۆزى و به‌ گیانێكى به‌رزى به‌رپرسیاریه‌تى و نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه‌، كارى ده‌كرد و ده‌یویست به‌ باشترین شێوه‌ خزمه‌ت به‌ گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بكات.

گیانى شاد و یادى هه‌میشه‌ به‌ خێر بێت.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2025/6/10

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین