ئایا ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتیەکان کۆتایی بە ڕۆیشتنی نەوتی عێراق بۆ ئیسرائیل دەهێنێت؟ وەرگێڕان

نوچە نێت: تایبەت

وەرگێرانی: چنور جەعفەر شارباژێری

سەرنجتان رادەکێشین بۆ ئەم شیکارییەی کە لە ماڵپەری ئەمواج بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە، دەربارەی کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و کێشە و گرفت و ڕێکەوتنامەکانی لەگەڵ دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ و ئەو وڵاتانەی کە نەوتی هەرێمی کوردستانیان بۆ هاوردە دەکرێت.  بەپێی ئەو ڕێکەوتنامەی نێوان بەغداد و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگە نەوتیەکانی خاکی هەرێمی کوردستان، دوای چاوخشاندنێک بە هەنگاوی پێشکەوتنەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، لەسەر بنەمای ئەو ڕێکەوتنەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد،   Baghdad’s spat  کەچی ئەگەری ناکۆکیەکانیی نێوان هەرسێی لایەنی تورکیا، عێراق و هەرێمی کوردستان لەم پرۆسەیەدا تادێت بەرەو گرژی زیاتر هەنگاو هەڵدەگرێت. لە کاتێکدا لەکاتی هەموارکردنەوەی بودجەی عێراقدا کە لە مانگی ئازاردا بریاری لەسەردرا، هیوای پێشکەوتن و کردنەوەی بۆرییە نەوتیەکانی هەرێمی بەرزکردەوە، کە لە دوای بڕیارێکی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠٢٣ داخراوە، تێکچوونەوەی دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، وایکردووە حکومەتی فیدراڵی عێراق مووچەی ١.٢ ملیۆن کرێکاری کەرتی گشتی لە لیستی مووچەی حکومەتی هەرێمدا کەم بکاتەوە.

خاڵێکی دیکەی چەسپاوی درێژخایەن بۆ بەغدا کە لە دانوستانەکاندا بێ چارەسەر ماوەتەوە، پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئایا ئیسرائیل ڕێگەی پێدەدرێت هاوردەکردنی نەوتی پەمپکراو لە کوردستانی عێراق دەستپێبکاتەوە یان نا؟. یەکێک لەو پێشنیازانە کە لەم دواییانەدا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، دیاریکراوە کە ڕێکخراوی دەوڵەتی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) هەناردەکردنی نەوتی حکومەتی هەرێم بەڕێوەببات. ئەمەش ڕەنگە ڕێگری بکات لە کەمکردنەوەی تا ڕادەیەک بازرگانیکردنی نەوتی هەرێم بە ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیلدا. کاتێک نەوت بۆ بازرگانان دەگوزرێتەوە لەڕێگەی بەندەی جەیهانی دەریای ناوەڕاستی تورکیا چاودێری سۆمۆ لەسەر ئەم ڕێگە بازرگانیە کەمتر دەبێت. ئەمەش ڕێگە بە پۆتانسێلی گۆڕینی ڕێڕەو و تەمومژاوی شوێنی گواستنەوەی مەبەستدار دەدات. هەربۆیە ئەم واقیعە پرسیارێک دەوروژێنێت کە ئایا پێدەچێت نەوتی عێراق لە ئیسرائیل کۆتایی پێبێت، سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی بەغداد.

هەربۆیە لەنێو گرژوی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پشتیوانی تورکیا توانی لە ساڵی ٢٠١٣دا بۆرییەکی فیدەری ببەستێتەوە بە ITP کە لە کەرکوکەوە تا جەیهان دەڕوات. ئەم ڕێوشوێنە کۆنترۆڵی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵی بەسەر هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە تێپەڕاند. کاتێک بۆرییەکە لە ساڵی دواتر دەستی بە بەکارهێنانی بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو کرد، ئیسرائیل بە خێرایی وەک کڕیارێکی سەرەکی دەرکەوت، لە ڕێگەی بازرگانانی لایەنی سێیەمەوە توانی پێداویستییەکانی خۆی لە ڕێگەی بۆرییە نەوتیەکانی ناوچەکانی سەر بەخاکی هەرێی کوردستان دەستەبەربکات.

خاڵێکی دیکەی چەسپاوی درێژخایەن بۆ بەغدا کە لە دانوستانەکاندا بێ چارەسەر ماوەتەوە، پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئایا ئیسرائیل ڕێگەی پێدەدرێت هاوردەکردنی نەوتی پەمپکراو لە کوردستانی عێراق دەستپێبکاتەوە یان نا؟. یەکێک لەو پێشنیازانە کە لەم دواییانەدا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، دیاریکراوە کە ڕێکخراوی دەوڵەتی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) هەناردەکردنی نەوتی حکومەتی هەرێم بەڕێوەببات. ئەمەش ڕەنگە ڕێگری بکات لە تا ڕادەیەک بازرگانی ناڕاستەوخۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیسرائیلدا.

هەناردەی نەوت بۆ ئیسرائیل لە کوردستانی عێراقەوە

بەپێی زانیارییەکان، هۆکارەکانی دیکەی تاریککردنی بازرگانی نەوتی هەرێ، بریتی بوون لە ڕێڕەوکردنی بارکردنەکان لە ڕێگەی ناوەندە فرەنەتەوەییەکانی وەک ترافیورا. بەهۆی سروشتی تاڕادەیەک نهێنی مامەڵەکانەوە، بەپێی زانیارییەکان، پاڵاوگەکانی ئیسرائیل نەوتەکەی هەرێمیان بەنرخی داشکاندن کڕیوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم هیچ کاریگەرییەکی نییە لە دانانی نرخدا.

سەرەڕای بوونی ئەو گرفتانەی سەرەوە کە ئاماژەمان پێدان، بە ڵام سەر ئەنجام ئەم بازرگانیەی نەوتیەی هەرێمی توانرا گوڵ بگرێت و بەپێی داتاکان. تا ساڵی ٢٠١٥، یەکێک لە ڕاپۆرتەکان مەزەندەی کردووە کە لە ماوەی سێ مانگدا، ٧٧%ی هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئیسرائیل لە کوردستانی عێراقەوە سەرچاوەی گرتووە، کە بەهای ئەم بڕە بە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار خەمڵێنراوە. بەڵام یەکێک لە شرۆڤەکارانی نەوتی عێراقی کە داوایکردوە لەم ڕاپۆرەت شیکارییەدا ناوی نەهێنرێت لێدوانی داوە، بۆ ماڵپەڕی ئەمواج میدیا، ڕوونی کردۆتەوە کە پێدەچێت ئەم بڕە لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی دیکە هەڵاوسانێکی بەرچاوی هەبوبێت. سەرەڕای ئەوەش، کاتێک فشاریان خستە سەر ئەم پرسە لەو کاتەدا، یەکێک لە ڕاوێژکارە باڵاکانی حکومەتی هەرێم بەڕاشکاوی ڕەتیکردەوە هیچ بازرگانییەکی نەوت لەگەڵ ئیسرائیلدا هەبێت، جا چ "ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ".

بەڵام ئەو ڕاوێژکارەی حکومەتی هەرێم، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان "بەلایانەوە گرنگ نییە نەوتەکە بەرەو کوێ دەڕوات کاتێک نەوتەکەیان گەیاندە بازرگانان". هاوکات بەرپرسانی سیاسی کورد بەرگریان لە پرسی فراوانتری هەناردەکردنی سەربەخۆی کورد کرد و بە پێویستیی دابینکردنی بودجە بۆ شەڕەکەیان دژی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و بەڕێوەبردنی قەیرانی پەنابەرانی پەرەسەندوو کە لە هێرشی چەکدارانی سوننە لە ساڵی ٢٠١٤ لە باکووری عێراقەوە سەرچاوەی گرتبوو هاتبوونە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

لە کاتێکدا حکومەتی هەرێم بە دوای هەناردەکردنی نەوتی سەربەخۆدا دەگەڕا، بەغداد، بە داوای مافە دەستوورییەکان بەسەر هەموو هەناردەکردنی هایدرۆکاربۆنەکاندا، حکومەتی هەرێمی بە "قاچاخ" تۆمەتبار کرد و هەڕەشەی ڕێکاری یاسایی لە هەردوو بازرگانان و کڕیارانی نەوتی پەمپکراوی کوردستانی عێراق کرد. لەگەڵ درێژەکێشانی دانوستانە بێ ئەنجامەکان، پرسەکە لە ساڵی ٢٠٢٢ چڕتر بووەوە کاتێک دادگای باڵای فیدراڵی عێراق یاسای نەوت و غازی حکومەتی هەرێمی لە ساڵی ٢٠٠٧ی پووچەڵکردەوە و بە هۆکاری پێشێلکردنی دەستووری عێراقی. 

لە ڕاستیدا ئەمە هەموو ئەو ڕێککەوتنانەی کە حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان واژووی کردبوو، خستە ژێر پرسیارەوە.

لە ئەنجامی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، دانوستانەکانی نێوان بەغدا و هەولێر تاڕادەیەکی زۆر لەسەر دوو خاڵ وەستاون. یەکەم: کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت پێشنیارێکیان ڕەتکردەوە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی فیدراڵی عێراقەوە پارەی پاشەکەوتی عێراق بدەن، بەهۆی ئەو قەیرانەی کە بڕیارەکە سەریهەڵداوە و بە ناتەواو ناوزەدیان کردووە. دووەم: کۆمپانیا زیانلێکەوتووەکان گەرەنتی ئەوە دەخوازن کە حکومەتی ناوەندی عێراق ڕێز لەو گرێبەستە کۆنانە بگرێت کە لەگەڵ حکومەتی هەرێم واژۆ کراون پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤ هەناردەکردنی سەربەخۆ دەست پێبکات، وەک ئێستا بەغدا دەیەوێت پێداچوونەوە بەو گرێبەستانەدا بکات لەکاتێکدا کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت نیگەرانن لەوەی کە ڕەنگە قازانجەکانیان کەم بکاتەوە، یان دەست ببات بۆ گۆڕینی مەرجەکانی ڕێککەوتنی گرێبەستەکان.

هاوکات لەگەڵ بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی، پەرلەمانی عێراق یاسایەکی بەرفراوانی دژە ئاساییکردنەوەی دەرکرد، لەکاتێکدا چەند وڵاتێکی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییکردەوە بەپێی ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام. ئەم ڕێوشوێنە دوو هێندە دابەزی لە یاساکانی مێژووی ئەو ووڵاتە، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٩ کە پەیوەندیکردن لەگەڵ ئیسرائیل بە تاوان دەزانێت. یاساکە سزای توند دەدات بەسەر ئەو هاوڵاتی و دامو دەزگا عێراقیانەی کە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیلدا دروست دەکەن، سزای عێراقی سزای لەسێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایی  بۆ جۆری ئەم پەیوەندییە دەسەپێنێت بەسەر ئەو کەسانە یان لایەنانەی کە لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکان پەیوەندییان هەیە.

شیکاران ئاماژەیان بەوە کردووە کە زمانی ناڕوونی یاساکە، قەدەغەکردنی "پەیوەندییەکان لەگەڵ دامەزراوە ئیسرائیلییەکان لە بواری ئابووریدا"، دەتوانێت گرێبەستە وزەییەکانی پەیوەست بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکاتە ئامانج، تەنانەت ئەگەر لەگەڵ لایەنی سێیەمیش واژۆش بکرێت. سەرەڕای ڕەتکردنەوەی دامەزراوەکانی هەرێم لە پەیوەندیان لەگەڵ ئیسرائیلدا، بەغدا یاسای دژە ئاساییبوونەوە بەکارهێناوە بۆ بەرزکردنەوەی لێکۆڵینەوە لە گرێبەستە نەوتییەکانی هەولێر، و پاڵنەرە فراوانەکانی بۆ دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی زیاتر، حکومەتی هەرێمی تۆمەتبار دەکات بە تێکدانی سەروەری عێراق.

لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ناکۆکی لەسەر هەناردەکردنی نەوت بۆ ئیسرائیل بەشێکی بەهۆی بڕیارێکی ناوبژیوانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی (ICC) خرایە بواری جێ بەجێکردنەوە. ئەو ڕێنماییە لە وەڵامی سکاڵایەکی بەغدا لەسەر هەناردەکردنی نەوتی سەربەخۆی کوردستان دەرچووە. بڕیارەکە لایەنگری حکومەتی فیدراڵی عێراقی کرد و فەرمانی بە تورکیا کرد نزیکەی 1.5 ملیار دۆلار وەک قەرەبوو بە عێراق بدات. لە کاردانەوەی ئەم بڕیارەی دەوڵەتی عێراقدا ئەنقەرە لەناکاو هاوردەکردنی نەوتی هەرێمی لە ڕێگەی بۆرییەوە ڕاگرت، سوێندی خوارد کە بەردەوام بێت لەسەر ئەم سیاسەتەی بەرامبەر هەرێمی کوردستان تا چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە دەدۆزرێتەوە.

لەو کاتەوە بەشێکی زۆری هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە وەستاوە، لەکاتێکدا تەنها بە مەزەندەکردنی هەناردەی فیدراڵی لە ڕۆژێکدا تەنها ٨٠ هەزار بەرمیل لە ڕێگەی باکورەوە وەستاوە. بەو پێیەی عێراق بە شێوەیەکی سەرەکی نەوتی خاو لە ڕێگەی باشووری خۆیەوە هەناردە دەکات، ئەم دینامیکییە دۆخێکی دروستکردووە کە تێیدا کات لە بەرژەوەندی دەسەڵاتە فیدراڵیەکان بووە، حکومەتی هەرێمیش ڕووبەڕووی کێشەی ئابووری بووەتەوە.

بەهۆی ئەوەی هیچ ڕێکەوتنێک نەهاتۆتە ئاراوە سەبارەت بەکردنەوەی بۆری عێراق-تورکیا کە لە دوو ساڵی دوای بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکاندا بەڕێوەدەچێت، ڕێگاکە بە داخراویی ماوەتەوە. بەڵام بەپێی ڕێککەوتنێکی نوێیی کە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٥ی نێوان بەغدا و هەولێرئەنجامدراوە، دوای دانوستانی بەرفراوان بە ئامانجی یەکلاییکردنەوەی هەمەلایەنە، سەرجەم هەناردەکردنی نەوت لە عێراقەوە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە بەڕێوەبچێت. گۆڕانکارییەکی لەو شێوەیە دەسەڵات بەسەر هەناردەکردنی هایدرۆکاربۆنەکاندا ناوەند دەکات، لە ڕووی تیۆریەوە لەگەڵ یاسا فیدراڵییە کارپێکراوەکاندا هاوتەریب دەکات، لەوانەش یاسای دژە ئاساییکردنەوە.

بەپێی ئەو پێشنیازەی لەنێوان ڕێکەوتنامە نوێیەکەی بەغدادو هەولێردا کراوە، سۆمۆ کڕیاران دیاری دەکات، بەڵگەنامەی هەناردەکردن دەردەکات و دەسەڵاتدارانی جەیهان ڕێنمایی دەکات کە کام تانکەر دەتوانێت نەوتی عێراق لەسەر بار بکات، و بە کێ دەفرۆشرێت. بەڵام ئەم جۆرە چاودێریکردنە بەندە بە پابەندبوونی دەسەڵاتدارانی تورکیا، و زیاتر کەم دەبێتەوە کاتێک نەوتی خاو دەگوازرێتەوە بۆ بازرگانان.

گرێبەستەکانی داهاتووی سۆمۆ بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێدەچێت بڕگەکانی قەدەغەکردنی دووبارە فرۆشتنەوە بە دامەزراوە ئیسرائیلییەکان لەخۆبگرێت. بەڵام جێبەجێکردن هێشتا پشت بە توانای بەغدا دەبەستێت بۆ چاودێریکردنی زنجیرەکانی دابینکردنی جیهانی، ئەرکێک کە نزیکە لە مەحاڵەوە بە لەبەرچاوگرتنی سەختی شوێنپێهەڵگرتنی کاڵایەکی وەک نەوت.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا نەوتی خاوی عێراق دەتوانێت جارێکی دیکە ڕێگەی خۆی بکاتەوە بۆ کەناراوەکانی ئیسرائیل بەپێی ڕێککەوتنێکی نوێی نێوان بەغدا و هەولێر، ڕەعد ئەلکادری، شرۆڤەکاری مەترسییەکانی عێراق بە ماڵپەڕی ئەمواجی، ڕاگەیاندووە، "لە کۆتاییدا پشت بە بڕگەکانی هەر ڕێککەوتنێکی کۆتایی دەبەستێت". ئەلکادیری ئاماژەی بەوەدا کە بەگریمانەیەک کە سۆمۆ کۆنترۆڵی هەموو هەناردەکردنەکان بەدەستبهێنێت، "پرۆسەکە هەروەک چۆن بۆ هەناردەکردنی نەوتی [فیدراڵی] کاردەکات، بە پەسەندکردنی گرێبەستی فرۆشتنی درێژخایەن نەک باری پەڵەیی."

بەڵام زاک کویلەر، مێژوونووسی سیاسەتی نەوت لە زانکۆی ئیلینۆیس لە شیکاگۆ، بە ماڵپەڕی ئەمواجی، ڕاگەیاندووە، ڕێکخستنێکی نزیک لەو شێوەیە ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە. کویلەر ئاماژەی بەوەشکردووە، "تانکەرەکان دەتوانن نەوتەکەیان بگوازنەوە بۆ لایەنی سێیەم، لە پشت کۆمپانیاکانی دیکەوە خۆیان بشارنەوە، یان شوێنی جیۆلۆجی خۆیان 'سپۆف' بکەن بۆ ئەوەی ڕێگاکانیان داپۆشن." لە کۆتاییدا "زەحمەتە بزانین تەنها کێ کام نەوت دەهێنێت بۆ کوێ. تەنانەت خەزێنەی ئەمریکا بە هەموو سەرچاوەکانیەوە هەوڵ دەدات بۆ سەپاندنی سزاکان لەسەر هەناردەکردنی نەوتی ئێران و ڕووسیا"

پاڵنەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ کردنەوەی هێڵی بۆریی عێراق-تورکیا بەشێکی بەهۆی گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی وزەی جیهانی و بەرپەرچدانەوەی پشتبەستنی عێراق بە گازی سروشتی ئێرانەوەیە. بەڵام واشنتۆن ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە تێکدانی یەکلاییکردنەوەی نێوان بەغدا و هەولێر بە پشتیوانیکردن لە واژۆکردنی گرێبەستی غازی ئەم دواییەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان. دەوترێت بە کۆی گشتی بەهای 110 ملیار دۆلارە، گرێبەستەکان بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی فیدراڵی عێراق ئەنجامدراون، ئەمەش وایکردووە بەغدا ڕەتیبکاتەوە و بە پێچەوانەی یاسای عێراقی لەقەڵەم بدات.

ڕۆڵی تورکیا لەم دیارەدە دینامیکیەدا بەهەمان شێوە پارادۆکسیکە. سەرەڕای ڕەخنەی دەنگی سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئیسرائیل لەبەردەم بینەرانی ناوخۆیی و ناوچەییدا، کە بووە هۆی ڕاگەیاندنی گەمارۆی بازرگانی لە مانگی ئایاری ٢٠٢٤ بەهۆی شەڕی غەززە، بە مەزەندەکردن ٣٠-٤٠%ی هاوردەکردنی نەوتی خاو لە ئیسرائیل لە ڕێگەی جەیهانەوە بەردەوامە.

 ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە تانکەرەکان کە زۆرینەیان نەوتی ئازەربایجانیان تێدایە و لە ڕێگەی بۆری وشکانییەوە دەگوازرێنەوە بۆ تورکیا، زۆرجار پێش گەیاندنیان لە ئیسرائیل ترانسپۆندەرەکانیان دەکوژێننەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بدەن بە گەیاندنی بە متمانەوە.

بەم شێوەیە ئاسانکاری کاریگەرانەی تورکیا بۆ هاوردەکردنی نەوتی ئیسرائیل بەردەوامە. ئەمەش نیشاندەری یەکەمایەتیدانی بەرژەوەندییە ئابوورییەکان و داینامیکی بازاڕە بەسەر دۆخی سیاسیدا. ئەلکادیری پێشنیاری بۆسایتی ئەمواج، کرد کە لە ڕووی مێژووییەوە ئەمە لەسەر براندێکە بۆ تورکیا. وتی: "بۆ ئەنقەرە، کرێی گواستنەوەی بۆری نەوت و ناردنی نەوت پرسە سەرەکییەکانن"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "توانای بەکارهێنانی توانای یەدەگ لە قاچی تورکیای [ITP]دا ڕەنگە زۆر زیاتر لە پێشینەی کارەکان بێت" لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە.

هەربۆیە بە پێشبینی کردن بۆ داهاتوو لەسەر ئەم پرسە بازرگانیە بەپێی ئەو ڕێکەوتنێکە   agreement کە ساڵی ڕابردوو لە نێوان ئەنقەرە و بەغدا واژۆ کرابوو، بۆ دروستکردنی بۆرییەکی نوێی نەوت، بە تەواوی بەدەر لە کوردستانی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو واتە لە ساڵی ٢٠٢٦دا بە ئەگەری زۆرەوە دێتە ئەنجامدان. هەروەها ئەلکادیر لە کۆتاییدا شیکارییەکەیدا پێی وایە کە: "پێناچێت لە ئێستادا کە ڕێگەدان بە فرۆشتنی نەوتی خاو بە ئیسرائیل پلەیەکی بەرزی هەبێت لەو لیستی گفتوگۆیەدا نێوان تورکیاو بەغداد دا".

پوختەی شیکارییەکانی  توێژەر لەم چەند خاڵەدا کۆ دەکەینەوە کە بریتین لە:

  • دانوستانەکانی ئەم دواییەی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر بۆری عێراق-تورکیا وەستاون، ئەمەش وایکردووە بەغدا لەم چەقبەستووییەدا مووچەی کەرتی گشتی هەرێمی کوردستان ببڕێت. چارەسەرێکی پێشنیارکراوی ڕێکخراوی دەوڵەتی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە بەڕێوەبردنی هەناردەکردنی نەوتی حکومەتی هەرێم دەگرێتەوە، کە ڕەنگە ئاڵوگۆڕی بازرگانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل سنووردار بکات.
  • هاوردەکردنی هایدرۆکاربۆنەکانی ئیسرائیل لە کوردستانی عێراقەوە ڕووی لە هەڵکشانە، کاتێک حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی بە هەناردەکردنی سەربەخۆی نەوت کرد، پاڵاوگەکانی ئیسرائیل لە ڕێگەی بازرگانانی لایەنی سێیەمەوە نەوتی خاوی عێراقیان وەرگرت. زۆرجار بازرگانییەکە بە بەکارهێنانی گواستنەوەی کەشتی بۆ کەشتی یان ناوەندە فرەنەتەوەییەکان داپۆشرابوون، ئەمەش ڕێگەی بە پاڵاوتە ئیسرائیلییەکان دەدا بە داشکاندن نەوتەکە بکڕن.
  • بەغدا بازرگانی بەرفراوانتری سەربەخۆی نەوتی هەرێم بە "قاچاخ" دەزانێت. لەلایەکی دیکەوە، بڕیارێکی ساڵی ٢٠٢٢ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، یاسای نەوت و غازی حکومەتی هەرێمی لە ساڵی ٢٠٠٧ی پووچەڵکردەوە و هەموو ئەو ڕێککەوتنانەی کە هەولێر لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت واژۆی کردبوو، خستە ژێر پرسیارەوە. هاوکات پەرلەمانی عێراق یاسایەکی توندی دژە ئاساییکردنەوەی دەرکرد کە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بە تاوان دەزانێت، کە ئەگەری هەیە گرێبەستەکانی وزەی پەیوەست بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکاتە ئامانج.
  • بڕیارێکی ناوبژیوانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠٢٣دا سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە، زیانی گەورەی ئابوری بە تورکیا گەیاند، و تورکیاش وایکرد لە ڕێگەی ITP هاوردەکردنی نەوتی هەرێم ڕابگرێت. ئەم هەنگاوە لە ڕووی ئابوورییەوە کاریگەری خراپی لەسەر کەرتی ئابوری حکومەتی هەرێم داناوە.
  • یەکلاییکردنەوەی گرفتە ئابورییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کە سەرەتای ئەمساڵ دانوستانی لەسەر کرابوو، ڕێککەوتنەکە ڕەنگە هەموو هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ژێر ئیدارەی سۆمۆدا ناوەند بکات، هاوتەریبیان بکات لەگەڵ یاسا فیدراڵیەکان، لەنێویاندا یاسای دژە ئاساییکردنەوە. بەڵام ڕێگریکردن لە دووبارە فرۆشتنەوە بە دامەزراوە ئیسرائیلییەکان لە ئاستی جیهانیدا هێشتا چالاکە، چونکە شارەزایان تیشک دەخەنە سەر ئاستەنگییەکانی شوێنپێهەڵگرتنی ناردنی نەوت.
  • لەپێناو سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی وزەی جیهانی و کەمکردنەوەی پشتبەستنی عێراق بە گازی سرووشتی ئێران، گوشاری ئەمریکا بۆ کردنەوەی ئای تی پی هەبووە. بەڵام پاڵپشتی ئەمەریکا بۆ ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەی حکومەتی هەرێم بۆ غازی سروشتی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، کە بەبێ ڕەزامەندی بەغدا ئەنجامدراون، ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و حکومەتی فیدراڵی عێراقی تێکداوە. لەم نێوەندەدا ڕۆڵی تورکیا فرەڕەهەندە؛ سەرەڕای ڕەخنەی گشتی لە تەلئەبیب لەسەر شەڕی غەززە، بەشێکی زۆری هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئیسرائیل هێشتا لە ڕێگەی جەیهانەوە دەڕوات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە زۆرجار بەرژەوەندییە ئابوورییەکان لە قسەی سیاسی زیاترن.

 

 

 

 

A graph of crude oil export

Description automatically generated

 

A map of the country

Description automatically generated

سەرچاوە: ماڵپەڕی ئەمواج

نوسینی: توێژەری سەربەخۆ ''ئاران واڵشی'' لە زانکۆی ئۆکسفۆرد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین