عێراق و سووریا دەروازە سنوورییەكانیان بەڕووی یەكتر دەكەنەوە
نوچە نێت
ڕۆژی شەممە (14/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، دووبارە دەروازەی ئەلقەیم لە نیوان سنووری عێراق و سوریا کرایەوە، یەکەم بارهەڵگری سووریا دوای ته واوبوونی پشکنین و ڕێوشوێنەکانی دژی کۆچبەری چوونه ناو عێراق.
جێگەی ئاماژە پێدانە، چالاکییە بازرگانییەکان لە ئێستادا لە چەند ناوچەیەكی عێراقدا ئەنجام دەدرێت، جگە لەوەش هاتووچۆی گەشتیاران دەستیپێکردۆتەوە، ئاسانکاری بۆ گەشتکردن بۆ هاوڵاتیانی عێراق و باشترکردنی رێكارەكان لەسەر سنوور دەستیپێكردووە.
پێشبینی دەکرێت کردنەوەی ئەم دەروازە سنوورییە ئابووری ناوخۆی عێراق بەهێز دەکات لەڕێگەی ڕەخساندنی هەلی کار لە کەرتەکانی گواستنەوە و پاڵپشتیکردن، هاوکات ئاماژە بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە ئابوورییەکانی عێراق و سووریا کراوە لەگەڵ قازانجی چاوەڕوانکراو لە بازرگانی، داهات، دابینکردنی بازاڕ و سەقامگیری سنوورەکان. پێشتریش دەزگای گشتی دەروازە سنوورییەکانی وشکانی و دەریایی سووریا ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو، "لە (14)ی حوزەیران ئەم سنوورە بۆ بارهەڵگر و گەشتیاران دەکرێتەوە.
پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت، ئەم دەروازەیە لە مانگی کانوونی یەکەمی (2024)رەوە داخراوە بەهۆی کێشەی ئەمنی بەهۆی ناکۆکیەکانی ناوچەکە و پاشەکشەی هێزەکانی حکومەتی سووریا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment