ژمارەیەك درۆنی ئێرانی لە عێراق كەوتنەخوارەوە
نوچە نێت
ڕۆژی یەکشەممە (15/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ژمارەیەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق کەوتوونەتە خوارەوە و لەلایەن سەرچاوە ئەمنییەکانەوە پشتڕاست کراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەكان لە دوێنێ شەوەوە نزیکەی (11) فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەنبار کەوتوونەتە خوارەوە، هەندێکیان کەوتوونەتە نزیک بنكەی ئامانی عەین ئەسەد کە سەربازانی عێراقی و ئەمەریکی تێدایە و هەندێکی تر لە ناوچە جیا جیاکانی پارێزگاکەن، بەڵام هیچ زیانێکی ماددی و گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
بەرپرسێکی باڵای ئەمنی لە ئەنبار ڕایگەیاند، کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە چەند شوێنێکی جیاواز کەوتوونەتە خوارەوە و لە بەرزایی و دوور مەودادا فڕیون، بەڵام بارودۆخی ئەمنی لە سەرانسەری پارێزگاکە جێگیرە و هیچ ئاماژەیەكی هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر شوێنە سەربازییەکانی عێراق نییە.
هەروەها ئاماژەی بەوەكرد، هێزە عێراقییەکان چالاکانە چاودێری بارودۆخەکە دەکەن و ئامادەن بەپێی پرۆتۆکۆلی ئەمنی لە هەر کاتێکدا ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.
ئەگەرچی عێراق دووپاتی کردووەتەوە ڕاستەوخۆ بەشداری شەڕەکە ناکات، بەڵام هێشتا بەردەوام لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەك فڕۆكە و مووشەكی ئێرانی بە ئاسمانی عێراق بە ئاراستەی ئیسرائیل تێپەڕیوون، ئەمەیش نیگەرانی لای ئیسرائیل دروست كردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment