بەریتانیا فڕۆکەی جەنگی زیاتر  ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کیر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، "بڕیارماندا فڕۆکەی هێزی ئاسمانی شاهانەی (RAF) بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرین، بەهۆی ئەگەری هەر رووداوێکی لەناکاو و پشتیوانی کردن لەم ناوچانە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (15/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەر لە چوونی بۆ کەندا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی (G7) رایگەیاند، دواین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی  ناوەڕاست زۆر بەخێرایی ڕوودەدەن، فڕۆکە جەنگیەکانمان دەگوازینەوە بۆ پشتیوانیکردنی ئەم ناوچانە لە ئەگەری هەر ڕووداوێکی نەخوازرا و بەردەوام دەبین و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە."

ستارمەر راشیگەیاند کە دوێنێ پەیوەندی بە بنیامین نەتانیاهۆ هاوتا ئیسرائیلیەکەی کرد و تاوتوێی ئاسایشی ئیسرائیلیان کردووە و دەشڵێت، "زۆر دەمێکە بەریتانیا نیگەرانە لە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران."

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سەبارەت بە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل بۆ خستنەخوارەی فڕۆکە بێفڕۆکەکانی ئیران لە ناوچەکە بێدەنگی هەڵبژارد، هەروەها لەبارەی ئەوەی ئایا ئەمەریکا بەریتانیای ئاگادار کردۆتەوە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لەوبارەیەوە گوتی، "ناتوانم بڵێم خاوەنی چ زانیارییەکم، بەڵام لەگەڵ هاوتاكانم بەردەوام لەبارەی ئەم بابەتەوە گفتوگۆ دەکەین و بەردەوام لەگەڵ ئەمەریکا ئاڵوگۆڕی زانیارییەکان سەبارەت بەدواین پشهاتەکەن دەکەین."

سەبارەت بە ناردنی هێزی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، لە ماوەیەکی کەمدا فڕۆکەی جەنگی هێزی ئاسمانی شاهانەی (RAF) و فڕۆکەی نوێ دەگوازینەوە و لەئێستاداش فڕۆکەی پرکردنەوەی سووتەمەنی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونی هەیە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین